سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرای كرد كه ڕۆژى شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وامى فه‌رمى قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌ى ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: ” ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلیمانى له پێناو ئاسایی كردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى خوێندن له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌رووروبه‌رى به‌هاوكارى كه‌سانى بازرگان و سه‌رمایه‌دارانه‌وه له‌ڕێگه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكاریه‌وه بڕپاره‌یه‌كى باش بۆ مامۆستیان كۆده‌كاته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه جێى ڕه‌زامه‌ندى مامۆستایان بێت.
وتیشى:” ئه‌گه‌ر ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى بتوانێت به‌هاوكارى هه‌موولایه‌ك بڕه‌پاره‌یه‌كى باش كۆبكاته‌وه بێگومان هه‌موومانگێك له‌كاتى دیارى كراوى خۆیدا به‌بێ دواكه‌ووتن ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر مامۆسیانى ناوشارو ده‌ره‌وى شاری سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت”.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌كه ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ده‌بێت، ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته ژماره‌ى بانكى ژورى بازرگانى سلێمانى و دواتر پاره‌كه ڕه‌وانه‌ى ژماره‌ى بانكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ده‌كرێت، ئه‌وكاته‌ش هه‌موو مانگێك ئه‌وپاره‌یه به‌سه‌ر مامۆستایانى ناوشارو ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕوونیشى كرده‌وه كه كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌كه به پڕۆسه‌یه‌كى پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه ده‌چێت،بۆیه له هه‌موو كات و ساتێك‌دا دیوانى چاودێرى دارایی ده‌توانێت چاودێرى وردى كۆركردنه‌وه‌ى پاره‌كه بكات.
لاى خۆیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى، له‌لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) وتى: ” ئێمه هه‌وڵه‌كانى خۆمان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى خوێندن بۆیه ڕۆژى پێنج شه‌ممه(10-11-2016) به‌هاوكارى كه‌سانى بازرگان و سه‌رمایه‌داران ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كه”.