وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماری بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ ساڵێك ‌و 9 مانگ بڵاودەكاتەوە


وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماری بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ ساڵێك‌و 9 مانگ بڵاودەكاتەوە‌و لەماوەی ئەمساڵیشدا بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئەیلولدا تۆماركراوە كە بڕەكەی 586 هەزار‌و 488 بەرمیل بووە لە رۆژێكدا. 

بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە: ئاماری بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردن لەگەڵ ئەو نەوتەی دراوە بە پاڵاوگەكان‌و ئەو نەوتەش كە لەناوخۆی هەرێمی كوردستان فرۆشراوە بۆ ساڵی 2015‌و 9 مانگی ساڵی 2016 ڕوونكراوەتەوە. 

وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە: لەساڵی 2015دا بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی حوزەیراندا تۆماركراوە، كە بڕەكەی 672 هەزار‌و 811 بەرمیل بووە لەرۆژێكدا، هەر لەو ساڵەشدا نزمترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی كانونی دووەمدا تۆماركراوە، كە بڕەكەی 438 هەزار‌و 740 بەرمیل بووە لە رۆژێكدا. 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە: كە زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەساڵی 2016دا، لەمانگی ئایاردا بووە‌و رۆژانە 586 هەزار‌و 488 بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە، كە ئەوەش بەراورد بەهەمان مانگی ساڵی 2015 كەمیكردوە، بەوپێیەش لەجیاتی ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكات، كەمیكردووە.