دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی ئیمزای لەسەر فەرمانی دەستبەكاربوونی سەردار قادر وەك جێگری پارێزگای سلێمانی دەركرد , ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆیی حكومەتی هەرێم مەرسومی دەستبەكاربوونی بۆ سەردار قادر دەركرد.
دوای ئیمزاكردنی فەرمانی دەستبەكاربوونی سەردارقادر وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ بەنوسراوی ژمارە 18125 كە لە 9-10-2016 دەركراوە و ئیمزای وەزیری ناوخۆیی لەسەرە سەردار قادر وەك جێگیری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەر راسپێدرا بە راپەڕاندنی كارەكانی پارێزگاری سلێمانی.
لە نووسراوەكەی وەزارتی ناوخۆدا هاتووە بڕیارماندا بەپێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون عەلی پارێزگاری سلێمانی بۆماوەی یەك ساڵ و راسپاردنی سەردار قادر بە سیفەتی جێگری پارێزگاری سلێمانی سەرەڕای كارەكەی تا تەوابوونی مۆڵەتی پارێزگاری سلێمانی.