مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری کاروباری دارایی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئەو هەنگاوی بانکی ناوەندیی عێراق گەشەی ئابووریی وڵاتەکە خێراتر دەکات.
مەزهەر محەمەد ساڵح هەروەها رایگەیاندووە، کە دابەشکردنی ترلیۆنێک دینار وەک قەرز بەسەر بانکە ئەهلییەکان لە سەرتاسەری عێراق، ئابووری عێراق گەشەپێدەکات و کێشە ئابوورییەکانی هاووڵاتییانیش چارەسەر دەکات.