بازرگانی‌ به‌ژنانی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌كرێت

ئا: كه‌ویار
عومه‌ر‌

شه‌ڕو ئاژاوه‌ی‌
چه‌ندین ساڵه‌ی‌ عیراق، باری‌ ئابووری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ روخاندووه‌و هه‌ژاری‌‌و بێكارییه‌كی‌
زۆری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای‌ له‌ژنانی‌ عیراق كردووه‌ له‌پێناوی‌ په‌یداكردنی‌
ناندا، له‌به‌رده‌م بازرگاناندا بێهێزبن‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌زاران ژنی عیراقی‌ بازرگانیان
پێوه‌كراوه‌
.

به‌پێی چه‌ند
راپۆرتێك، له‌نێو له‌شفرۆشه‌كاندا كچی‌ مناڵکار هه‌یه‌ كه‌وه‌ك كۆیله‌ له‌یانه‌ شه‌وانه‌كانی
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیدا كاریان پێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه‌ شاراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی
عیراق وڵاتێكی ئیسلامییه‌و خاوه‌نی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ داخراوه‌
.

ژنانی عیراق
له‌دوای 2003ەوە

عیراقی‌ دوای‌
ساڵی 2003، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی نه‌هامه‌تیه‌كانی هه‌زاران ژنی عیراق بوو كه‌به‌هۆی
هه‌ژاری‌ زۆرو سه‌روه‌رنه‌بوونی‌ یاساوه‌، بوون به‌قوربانی‌ ئه‌و بارودۆخه‌و هه‌ندێكیان
له‌عیراق‌و هه‌ندێكی‌ تریشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق بوونه‌ته‌ كۆیله‌، به‌ڵام كێشه‌ی
بازرگانیكردن به‌‌‌ژنانه‌وه‌ راپۆرتی له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌و رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵكو
به‌هۆی گه‌نده‌ڵی‌و لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتوورو كه‌مته‌رخه‌می كه‌سانی ئاینی
شاردراوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ زاڵبوونی‌ ئایین هۆكارێكه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ دیارده‌كه‌
.

به‌پێی راپۆرتێكی‌
گروپی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رۆشنبیریی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌بنكه‌كه‌ی
له‌شاری له‌نده‌نه‌و به‌هیوای گۆڕینی‌ دیارده‌كه‌ راپۆرتێكیان ئاماده‌كردووه‌ رایده‌گه‌یه‌نن،
كچانی مناڵکار له‌كاتی بارگرژییه‌كانی‌ عیراقدا بۆ كاری سێكسی بازرگانیان پێوه‌كراوه‌
له‌عیراقه‌وه‌ بۆ وڵاتانی سوریاو ئوردن‌و لوبنان‌و ئیمارات‌و عه‌ره‌بستانی‌ سعودی
.

له‌شفرۆشی له‌پێناوی
بژێویدا

ئیمان ئه‌بو
عه‌تا له‌ڕاپورتێكیدا نووسیویه‌تی:»عه‌یبه‌، شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ كاربه‌ده‌ستانی سوریاو
ئوردن‌و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ی‌ بازرگانیكردن به‌ژنان‌و
كچانی‌ عیراقه‌وه‌، كه‌هێرش‌و نائارامی ژینگه‌یه‌كی وای‌ دروستكردووه‌ ژنان‌و كچانی
گه‌نجی عیراق لاوازبن له‌به‌رده‌م بازرگانه‌كاندا
».

هه‌ر به‌پێی‌
ئه‌و ڕاپۆرته‌، چوار هه‌زار ژنی عیراقی‌ کە هەندێکیان ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵییەوەیه‌،
دوای ساڵی‌ 2003وه‌ دیارنه‌ماون‌و له‌لایه‌ن بانده‌ ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌
بازرگانیان پێوه‌ كراوه‌
.

هه‌ر به‌و هۆیه‌وه،
هه‌زاران عیراقی بێشوێن‌و جێگابوون و ئاواره‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێبوون‌و كاره‌كانیان
له‌ده‌ستچووه‌، ئه‌مه‌ش وای‌ له‌هه‌ندێك له‌پیاوان كردووه‌ ژنه‌كانیان ناچاربكه‌ن ببنه‌
له‌شفرۆش بۆ په‌یداكردنی بژێوی‌ ژیان
.

چیرۆكه‌كه‌ی
ئه‌میره‌ چیه‌؟

هه‌ندێك كه‌یسی
تر هه‌یه‌ كه‌سانێك سوودیان له‌بێ پاره‌یی‌و هه‌ژاریی كه‌سانی تر وه‌رگرتووه‌. به‌نموونه‌
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا باس له‌كچێك كراوه‌ به‌ناوی‌ ئه‌میره‌ كه‌ له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا
ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌كرێته‌سه‌ر، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پیاوێك داوا له‌باوكی‌ ده‌كات
ئه‌میره‌ به‌رێت بۆ خزمه‌تكردنی ژنه‌كه‌ی، كه‌گوایه‌ كه‌مئه‌ندامه‌‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا
مانگانه‌ 200 دۆلاری‌ پێبدات، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كوڕی‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌و پێنج
هاوڕێیدا ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌كرێته‌سه‌رو ده‌كرێته‌ له‌شفرۆش. هه‌مان گروپ له‌ڕاپۆرته‌كه‌یاندا
ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌هه‌ندێك له‌ژنان خۆیان ده‌ست به‌كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن‌و
هه‌ندێكی تریان ناچار ده‌كرێن به‌وكاره‌، به‌ڵام هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ له‌پێناوی پاره‌دایه‌
.

هه‌ندێك له‌بازرگانه‌كان،
شۆفێری‌ ته‌كسیه‌كانن كه‌كچه‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن‌و دواتر بۆ خه‌ڵكیان ده‌به‌ن‌و
له‌سه‌ر سنوور ده‌فرۆشرێن، له‌هه‌ندێك كه‌یسی تریشدا ژنان له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌
به‌ناوی زه‌واجه‌وه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن‌و دوای زه‌واج، ده‌یانكه‌نه‌ له‌شفرۆش‌و پاره‌یان
پێ په‌یدا ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ له‌به‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵگاكه‌و پاراستنی ئابڕوویان،
ناتوانن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت
.

ترس له‌داب‌و
نه‌ریت

ئه‌و گروپه‌
باس له‌نموونه‌ی‌ كچێكی تر ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ له‌سه‌ر سنووری سوریا
فرۆشراوه‌و دواتر له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ بردراوه‌ بۆ دیمه‌شق‌و له‌وێ له‌لایه‌ن
چه‌ند پیاوێكه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌رو پاشان به‌ژنێك فرۆشراوه‌ته‌وه‌
كه‌خاوه‌نی‌ باندێكی‌ له‌شفرۆشی بووه‌
.

چه‌ندین ژنی‌
عیراقی‌ ناچار ده‌كرێن بۆ سێكس له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا، دواتریش ناتوانن واز له‌وكاره‌
بهێنن‌و كاره‌كه‌ جێبهێڵن، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، ئه‌وانیش له‌ترسی كه‌سوكاریان‌و
داخراویی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی كه‌دژی ئه‌و دیارده‌یه‌یه‌و ئه‌وكاره‌ به‌ئابڕوچوون ناوده‌به‌ن‌و
له‌وانه‌یه‌ زۆرجار ببێته‌ هۆی‌ كوشتنیان، ئه‌وان ناتوانن ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕن‌و كاره‌كه‌
جێبهێڵن. به‌نموونه‌ كچه‌ عیراقییه‌ له‌شفرۆشه‌كانی لوبنان وتویانه‌ زۆربه‌یان له‌یه‌كه‌مجاردا
وێنه‌ی‌ ڤیدۆییان گیراوه‌و به‌وه‌ ترسێنراون كه‌ كاره‌كه‌ جێنه‌هێڵن
.

باوی زه‌واجی
سیغه‌یه‌

هه‌ر به‌هۆی‌
خراپی‌ باری‌ ئابووریی‌ دانیشتووانی‌ عیراقه‌وه، ژنانی عیراق له‌وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا
زه‌واجی سیغه‌ ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ رۆژێك یان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی
پاره‌داو دواتر جیاده‌بنه‌وه‌. لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ پیاوانی وڵاتانی‌
كه‌نداو به‌مه‌به‌ستی گه‌شت له‌وه‌رزی هاویندا ده‌چنه‌ سوریاو له‌وێ‌ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی
ده‌مێننه‌وه‌ زه‌واجی سیغه‌ ده‌كه‌ن
.

هه‌رچه‌نده‌
ئه‌و كاره‌ به‌له‌شفرۆشی دانانرێت، به‌ڵام جۆرێكه‌ له‌په‌یداكردنی پاره‌ له‌ڕێگه‌ی
سێكسه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا له‌شفرۆشی‌و بازرگانیكردن به‌ئافرته‌وه‌
نایاساییه‌، به‌ڵام ئه‌و یاسایانه‌ لاوازن‌و ناتوانن رێگربن له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره‌،
ته‌نانه‌ت ناتوانن پارێزگاری له‌قوربانییه‌كانیش بكه‌ن
.

سەرچاوه‌: CNN