کەرکووک.. بانکێک 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار دەفرۆشێت


بانکێکی عێراقی، کە لقێکی لە شاری کەرکووکە لە کوردستانی باشوور، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار دینار دەفرۆشێت.
 
فرۆشتنی 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار لە بانکی رافیدەین لە کاتێک دایە، کە لە بازاڕەکانی دراو نرخی ئەو برە دۆلارە بە 130 هەزار دینار و کەمێک سەرووترە.
 
 بانکی رافیدەین رایگەیاندووە، کە لە 17 لقی بانکەکە لە سەرانسەری عێراق دەستی بە فرۆشتنی دۆلار بە کەمتر لە نرخی بازاڕ کردووە.
 
پێشتر بانکی رافیدەین رایگەیاندبوو، کە فرۆشتنی 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە نەخۆشن و بە نیازن لەدەرەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرن، یاخود بە نیازی گەشتکردننن بۆ دەرەوە یان چوونە عەمرە و حەجن و تەنها دەشتوانن بڕی سێ هەزار دۆلار بکڕن.
 
بانکی رافیدەین 16 لقی لە شارەکانی عێراق هەیە، جگە لەو لقەی بانکەکە، کە لە شاری کەرکووک هەیە.