ئامادەکاریەکان بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی پێکرد

سەرجەم فەرمانگە حکومەیەکانی پارێزگای سلێمانی ئامادەی خۆیان پیشاندا بۆ سەرکەوتنی ١٢ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و کارەکانیان دەست پێدەکەن.
 
لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەی لیژنەی ئامادەکاری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگە حکومیەکان بەڕێوەچوو کەتیایدا هەریەک لە یاسین ڕەحم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئازاد شمقاڕ و کەمال حەمە علی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کۆبونەوەکەبوون و لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکان باس لە سەرخستنی ١٢ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرا کە بەشێوەیەکی بەهێز و یەکتیم کاربکرێت بۆ بەڕێوە چونی کاری پێشانگاکە.
 
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئازاد شمقاڕ وتە بێژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند” لە ١٩ وڵاتی جیاوازەوە بەبەشداری زیاتر لە 160 کۆمپانیا لە ڕۆژی 11/14 دوانزە هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەینەوە”
 
وتیشی” ئەم پێشانگایە بۆیەکەمجارە لەهەرێمی کوردستان لە دوای بەغداد ماوەی ڕۆژەکانی وا درێژبێت بۆیە بەهیواین سەرجەم کۆمپانیاکان بتوانن سود بە هاوڵاتیان بگەیەن”
 
لای خۆشیەوە کەمال حەمەعلی سەرپەرشتیاری پێشانگاکە ڕایگەیاند” کارئاسانی تەواو کراوە بۆ کۆمپانیا بەشدارەکان و هاولاتیان کەلەماوەی ئەوە شەش ڕۆژەدا بتوانن کارەکانیان و یەکتر ناسینی کۆمپانیا ئەوروپی و ناوخۆییەکان ئەنجامبدرێت”.
 
ساڵانە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی لە 11/14 پێشانگای نێودەوڵەتی خۆی دەکاتەوە بڕیاریشە ئەمساڵ بە بەشداری زیاتر لە 160 کۆمپانیا لە 19 وڵاتی جیاوازەوە بکرێتەوە.