ساڵانه لەگەڵ هاتنی وەزری سەرما، پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتییان كەم دەبێتەوە بە جۆرێك لە مانگی كانوونی دووەم/یهنایهر كارهبای نیشتمانی بۆ شهش سهعات له رۆژێكدا كهم دهبێتهوه، ئهمهش بههۆی دابهزینی پلهكانی گهرما و زۆربوونی خواست لهسهر بهكارهێنانی كارهبایه بۆ داگیرساندنی ئامێرهكانی گهرم كردنهوه.
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتییان كەم دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر كارەبا و بەكارهێنانی ئامێرەكانی گەرمكەرەوە كە هاووڵاتییان پشتی پێ دەبەستن.
هەروەها وتی، ئێستا بەرەو وەزری سەرما دەچین و هاووڵاتییان زیاتر كارەبا بەكاردەهێنن، ئەوەش وایكردووە لە ئێستەوە پێدانی كارەبا لە هەموو ناوچەكان ببڕێت و لەگەڵ بارینی باران و دابەزینی زیاتری پلەكانی گەرما، بڕینی كارەباش زیاتر دەبێت.
ئاماژەی دا، بڕی بەرهەمی كارەبا بۆ هەر سێ پارێزگای هەرێم كەمتر لە 3 هەزار مێگاواتە، دەتوانین 20 سەعات كارەبا بدەینە هاووڵاتییان، بەڵام هەر ئەو بڕە كارەبایە، ئەگەر پلەكانی گەرما دابەزین بەشی 20 سەعات ناكاتەوە و كەمتر كارەبا دەدرێت.
بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ئەوەشی وت، ئەم مانگە ناهێڵێن پێدانی كارەبا بۆ 15 كاتژمێر كەم بێتەوە، بەڵام لە مانگی داهاتوو كەمتر دەبێت، بۆ ئەم مانگەش تا ئێستە دیار نییە چەند گازوایلمان بۆ سەرف دەكرێت.