دۆناڵد ترەمپ: دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمەریکایـیەکان


دۆناڵد ترەمپ پاش ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەسـتیهێنا وتارێـکی بۆ ئەمەریکایـیەکان پـێشکەشکرد و تیایدا جەختی لەوە کرد گەشە بە ئابوری وڵاتەکە دەدات و دەبێتە سەرۆکی هەموو ئەمەریکایـیەکان.

ترەمپ زوویەکی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مانهاتنی نیویۆرک وتاری سەرکەوتنی خۆی پـێشکەشکرد و گوتی” کاتی ئەوە هاتووە بیرنەکانمان ساڕێژبکەین وەکو یەک وڵات و یەک گەل و بەڵێن بە هەموو هاوڵاتیـیەکی ئەم ئەمەریکایە دەدەم کە دەبمە سەرۆک بۆ هەموو ئەمەریکایـیەکان. “

وتیشی خانم هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی تەلەفونی بۆ کردووە و پـیرۆزبایی لێکردووە و ئەمیش لای خۆیەوە دەسـتخۆشی لێکردووە بۆ ئەو هەڵمەتی هەڵبژاردنە توندەی ئەنجامی دابوو.

پاشان وتی “سەبارەت بەوانەی پـشتیوانیان لێ نەکردووم کە لە هەموو حاڵەتێـکدا کەمینەن، پـێـیان دەڵێم پـێویستم پێتانە لە پـێناو بنیادنانی وڵاتێـکی مەزن.”

جەختی لەوەش کرد چاکسازی لە دامودەزگا ناوخۆیـیەکانی وڵاتەکە دەکات و ژێرخانی وڵاتەکە بنیادەنێتەوە و خوێندنگە و نەخۆشخانە و پـردی نوێ دروستدەکات. دەڵێت بەمە خەونی ئەمەریکایـیەکان نوێ دەکاتەوە.

بەڵێنیشی دا باری ئابوری ئەمەریکایـیەکان باشتربکات و گرنگی بە سەربازانی دێرین بدات.

ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا دەستبەجێ نامەی پـیرۆزبایی بۆ دۆناڵد ترەمپ نارد و تیایدای هیوای خواستووە سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بتوانێت پەیوەندیـیەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ لە قەیران ڕزگاربکات.