بازاڕی بەرهەمە کشتوکاڵیە خۆماڵیەکان لە سلێمانی کراوەتەوە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانو گەشتیاران سەردانی دەکەن، وەک ئەو هاوڵاتیانەی لەبازاڕەکەدا بوون ڕایانگەیاند: تامو جێژی بەرهەمو خواردنە خۆماڵیەکان جیاواز و تایبەتمەندی خۆی هەیە.
هەوار جەلال هاوڵاتیەکی شاری سلێمانی سەرقاڵی شت کڕێن بوو لەبازاڕەکە وتی: بەگشتی کوالیتی شتەکان زۆر باشەو پێمانخۆشە بەرهەمی خۆماڵی بکڕین چونکە تامو جێژیکی خۆشتری هەیە لەبەرهەمی دەرەوە جێگای دڵخۆشیە بۆ من کەهەموو بەرهەمەکانی ئەم بازارە ئینتاجی ناوخۆیە و شتی دەرەکەی تێدانیە.
گەشتیارێکی بیانیش لەسلێمانی بەشدارە وەک کڕیارێک لەبازاڕی بەرهەمە خۆماڵیەکان ئەو دەڵێت بوونی بازاڕی لەم شێوەیە بۆ خستەنەڕووی بەرهەمی دەستی ماندووی جوتیار گرنگیدانە بەژێرخانی کەرتی کشتوکاڵ ساخکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵیەکان.
ئەو جوتیارانەی کەبەشدار بوون بە بەرهەمەکانیان وێرای دڵخۆشیان کەبەرهەمەکانیان لەبازاڕێکی وەها دەفرۆشن داواکارن لەحکومەتی هەرێم کە ڕەنجو ماندووبوونی جوتیاران لەبەرچاو بگیرێت.
جوتیاران دەشڵێن: کڕیاران حەزدەکەن بەرهەمەکان خۆماڵی بن کە دەیکڕن، لێرە بەرهەمی خۆماڵی پیشانی کڕیاران دەدەین بۆ ئەوەی کڕیار بەرهەمی خۆماڵی بناسێتەوە لەگەڵ بەرهەمی دەرەوە لێی تێکنەچی.
کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لەو سێکتەرانەی بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری گرنگی خۆی هەیە و کشتوکاڵ شا دەماری پیشەسازیە وەک شارەزایانیش ئاماژەی بۆ دەکەن دەبێت حکومەت پلانی درێژخایەنی بۆ ئەو کەرتە دابرێژێت.