ڕۆیتەرز: عێراق پرۆژه‌یه‌کی ژێرخانی ئابووری له‌ بواری ‌نه‌وتدا جێبه‌جێده‌کات

 

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق ئه‌مڕۆ رێژه‌ی‌ خستنه‌بازاڕی‌ دۆلاری‌ زیاتركرد به‌راورد به‌دوێنێ‌، به‌هه‌مان نرخی‌ پێشوو كه‌ 1182 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 147 ملیۆن‌و 578 هه‌زار‌و 51 دۆلاری‌ فرۆشتووه‌، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ ملیۆن دۆلار زیادیكردووه‌، دوێنێ‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ 144 ملیۆن‌و 704 هه‌زارو 930 دۆلاری‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌.

پرۆسه‌ی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌به‌شداری‌33 بانك‌و 15 كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌هه‌واڵه‌كردنی‌ دراو ئه‌نجامدراوه‌و نرخی‌ هه‌ر دۆلارێكیش به‌ 1182 دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوه‌.

رۆژانه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق بڕی‌ ئه‌و دۆلاره‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ زیادكردن ده‌یفرۆشێته‌ بانكه‌كانی‌ عیراق، له‌گه‌ڵ خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ناوی‌ ئه‌و بانكانه‌.