دوای ئه‌وه‌ی مامۆستیان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سندوقی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆسیستمی خوێند ن که‌ژووری بازرگانی
و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاندبوو سوتاندیان کاری کۆکردنه‌وه‌ی کۆمهکەکە ڕاگیرا و ئێستا داوای دەسپێکردنەوەی دەکەن.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی
و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی
ڕۆژئاوا و نوێنه‌رانی زیاتر له ٣٠٠ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانەی سلێمانی سهردانیانکردین
و داوای لێبوردنیانکر که ئه‌و سندوقه سوتێندراوه به‌کاری خۆیانیان نه‌زانیوه”
وتیشی” ئێمه کاری ئه‌و سندوقهمان
ڕاگرتبوو به‌ڵام به‌سه‌ردانکردنی ئه‌م مامۆستایانه جارێکی دیکه بڕیار ده‌ده‌ین کاری
ئه‌و سندوقه ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه تا بتوانین سیستمی خوێندن له‌شاری سلێمانی بخه‌ینه‌وه
سه‌ر پێی خۆی”
كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی
ڕۆژئاوا له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا به دواڕۆژی ڕاگه‌یاند” ده‌مانه‌وێت سیستمێکی باش
دیاری بکه‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و سندوقه‌ی وه شێوازی پێدانی هاوکاری به قوتابخانه‌کان
بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی سیستمی خوێندن”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا
بڕیاردرا که کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ده‌ستپێبکات و ئێمه‌ش
له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراواندا بڕیار ده‌ده‌ین که چۆن ئه‌و هاوکاریه خه‌رجبکرێت له
قوتابخانه‌کاندا”
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ژووری بازرگانی
و پیشه‌سازی سلێمانی سندوقی کۆکرنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ سیستمی خوێندن ڕاگه‌یاند به‌ڵام
له خۆپیشاندانێکدا ئه‌و سندوقه له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه سوتێندرا له‌ئێستاشدا له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و سندوقه دابدرێته‌وه.