١٦٠ کۆمپانیا به‌شداری له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌که‌ن

زیاتر له‌ ١٦٠
کۆمپانیای ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که‌ له‌
بواره‌ جیاوازه‌کاندا
کار ده‌که‌ن
له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شدار ده‌بن که رۆژی‌ 14 / 11 ده‌کرێته‌وه‌.


 


داستان خالید، به‌رپرسی
په‌یوه‌ندیه‌کان له‌کۆمپانیای عێراق موته‌قه‌دم که‌ ڕێکخه‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی
سلێمانین، به‌ماڵپه‌ڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی راگه‌یاند” کۆمپانیای
عێراق موته‌قه‌دیم به‌چاودێری پارێزگای سلێمانی‌و به‌سه‌رپه‌رشتی ژووری بازرگانی‌و
پیشه‌سازی سلێمانی دوانزه‌هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کاته‌وه‌ له‌رۆژی 14 /
11 / 2016″.


 


ئه‌و وتی “له‌پێشانگای
ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ ١٦٠ کۆمپانیای ئه‌ڵمانی و ئیسپانی و بریتانی و ئیماراتی و
ئوردنی و سوری و هندی و پاکستانی و مسری و یه‌مه‌نی و ئێرانی و تورکی و کوێت و
لوبنانی و چه‌ند کۆمپانیایه‌کی ناوخۆی به‌شدار ده‌بن
.


 


وتیشی “ئه‌و
کۆمپانیایانه‌ی که‌ به‌شدارن له‌ بواره‌کانی خوارن و مۆبیلیات و بیناسازی و په‌یوه‌ندیه‌کان
و جوانکاری و جلوبه‌رگ و بانک و چاپه‌مه‌نی و که‌لوپه‌لی ناوماڵ و پیشه‌سازی کیمیایی
کار ده‌که‌ن”
.


 


 
پێشانگای نیوده‌وڵه‌تی
سلێمانی ساڵانه‌ له‌ رۆژی 14 / 11 ده‌کرێته‌وه‌،‌ بڕیاره‌ ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی
شه‌ش ڕۆژ پێشانگاکه‌ به‌رده‌وام بێت
.