خواست لەسەر گەشتكردن بە فڕۆكە لەسەدا 7 زیادیكردوە


 یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ناسراو بە ئایاتا ئاشكرای دەكات، كە خواست لەسەر گەشتكردن بە فڕۆكە لەسەدا 7 زیادیكردوە.

ئایاتا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، بۆ چوارەم مانگی لەسەر یەك‌و لەمانگی ئەیلولدا، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست‌و ئاسیا‌و زەریای هێمن بەڕێژەیەكی خێرا گەشەیان كردوە‌و خواست لەسەر گەشتەكانیان بەڕێژەی لەسەدا 10 زیادیكردوە.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەمانگی ئەیلولدا خواست لەسەر گەشتكردن بەفڕۆكە لەسەر ئاستی جیهان لەسەدا 7 بەرزبۆتەوە، هەروەها توانای لەخۆگرتنی گەشتیاران لەسەدا 6 پۆینت 6 زیادیكردوە.

لای خۆشیەوە ئەلكسەندەر دو جونیاك سەرۆكی جێبەجێكاری ئایاتا رایگەیاندوە، بەرزبوونەوەی خواست لەسەر گەشتی ئاسمانی بەراورد بەمانگی ئاب، مانای ئەوەیە كە سەرباری هێرشە تیرۆرستیەكان، بەڵام گواستنەوەی ئاسمانی پێگەی خۆی پاراستووە.