سلێمانی: کێشه‌ بازرگانیه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران یه‌کلای ده‌کاته‌وه‌

 
 بۆچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ بازرگانیه‌کان له‌نێوان ووڵاتی ئێران و سلێمانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌ نێوان نوێنه‌رانی حکومه‌ت و که‌رتی تایبه‌ت له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ چوو.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” وه‌ک ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی داوامان له‌ ووڵاتی ئێران کرد کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ین تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت وه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و دانیشتنه‌مان ئه‌نجامدا”

وتیشی” کۆبونه‌ووکه‌مان له‌ قه‌سری شیرین بوو له‌ ناو خاکی ئێران که‌ تیایدا باس له‌و کێشانه‌کرا که‌ بۆ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر دروستده‌کرێت و کاری بازرگانان دواده‌که‌وێت”

سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” ته‌وای ئه‌و کێشانه‌ی هه‌مان بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئێران باسمانکرد بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانین کێشه‌کان به‌خێرای چاروسه‌ر بکرێت و کاری بازرگانی زیاتر بێت”

ئاغای مه‌سعودیان سه‌ر قونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاند که‌ %٤٧ ی بازرگانی ئێران له‌ نێوان مه‌رزی په‌روێزخان و سلێمانیه‌.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌ به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان  و نوێنه‌ری گه‌شت و گوزار و به‌ڕێوه‌ به‌ری خۆپاراستنی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان و نوێنه‌ری که‌ره‌نتینه‌ی مه‌رز و نوێنه‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ و لێپرسراوی سوته‌مه‌نی و که‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستی و لێپرسراوی کوالێتی کۆنترۆڵ و به‌ڕێوه‌ به‌ری پاسه‌وانی سنور لێپرسراوی ڤێرته‌رنه‌ری نوێنه‌ری شۆفێرانی گه‌رمیان ئاماده‌بوون.