ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل زیادیکردووە

 
بەپێی ئامارەکانی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، ئەو دەروازەیە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی گشتی 60%  داکەوتنی بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام لە ماوەی 3 مانگی رابردوو، رێژەکە 10% بەرزبووەتەوە.

 ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، کە نزیکترین ناوچەیە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، بارودۆخی ناوچەکەش گرێدراوی بارودۆخی موسڵە، بۆیە پەیوەندی بە ئاستی دابەز و بەرزبوونەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە هەیە، هەر بۆیەشە بە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ پێشبینی ئەوە دەکرێت 20%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو سنوورە زیاد ببێت.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی نزیکبوونەوە لە سەری ساڵ، بازرگانان هەوڵی ئەوە دەدەن بەر لەوەی کاڵایەکانیان ماوەی بەسەر بچێت، هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن، ئەگەرچی نرخەکەشی کەمتر بێت.