حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزه‌كانى دوو كۆمپانیای نه‌وت به‌ته‌واوه‌تى ده‌داته‌وه‌


كۆمپانیای نه‌وت و غازى DNOـى نه‌رویجی، و كۆمپانیای “جینیڵ ئیرنجی” بۆ گه‌ڕان و ده‌ركردنى نه‌وت، ڕای ده‌گه‌یه‌نن، سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان له‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو له‌ كێڵگه‌ى تاوگی، له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌رگرت.
 
كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى تایبه‌تى خۆى له‌ ئینته‌رنێت، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند :” له‌ مانگى ئابى ڕابردوو بڕی (31.33) ملیۆن دۆلاریان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك شایسته‌ى دارایی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو له‌ كێڵگه‌ى ته‌ق ته‌ق، وره‌گرتووه‌.
 
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هاوكات بڕی (26.27 ) ملیۆن دۆلاریان وه‌كو شایسته‌ى دارایی له‌به‌رامبه‌ر ده‌رهێنانى هاوبه‌شى نه‌وت له‌كێڵگه‌ى تاوگى و 5 ملیۆن دۆلار قه‌رز كه‌ لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه‌، وه‌رگرت.