بەشێک لە سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی سلێمانی روو لە هەولێر دەكەن لەوێ پرۆژە ئەنجام دەدەن


بەهۆی بایكۆت و ناڕەزایی و پەكخستنی داودەزگەكانی حكوومەتەوە، تەواوی ئیشوكاری هاووڵاتییان لە فەرمانگەكانی حكوومەت لە سلێمانی وەستاون و هاووڵاتییانیش ناڕەزایی دەردەبڕن و ئەوانەشی پێویستی هەنووكەیییان بە مامەڵەكانیان هەیە بۆ تەواوكردنی سەردانی شاری هەولێر دەكەن.

زیاتر لە مانگێكە بەشێكی زۆری داودەزگەكانی حكوومەتی هەرێم لە سلێمانی بایكۆتیان ڕاگەیاندووە و دەرگەی دامەزراوەكانیان داخستووە، ئەمەش وەك ناڕەزایییەك بەرامبەر حكوومەتی هەرێم لە بەرامبەر پاشكەوت و دواكەوتنی مووچەكانیان، ئەمەش ئاستەنگێكی زۆری كارگێڕیی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دروست كردووە. 

بە وتەی  هاووڵاتیان: مانگرتن و بایكۆتە بەسە بۆ ئەوەی حكوومەت بزانێت چین و توێژەكان ناڕەزایەتییان هەیە ئیتر پێویستە فەرمانگە و خوێندنگەكان بكرێنەوە چیتر چارەنووسی ئیشوكاری خەڵك و خوێندكاران بە نادیاری نەمێنێتەوە”.

بەشێكی بەرچاو لە بازرگانان‌و بەڵێندەر و وەبەرهێنەرەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی بەڕێوەنەچوونی ئیشوكارەكانیان لە سلێمانی، روو دەكەنە هەولێر و بەشێكیشیان هەر لەوێ‌ نیشتەجێ‌ دەبن و پڕۆژەكەیان لەوێ‌ جێبەجێ‌ دەكەن.