ساڵانه له‌شاری سلێمانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرێته‌وه و ئه‌مساڵیش دوانزه هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئازاد شمقار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و وته‌بێژی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند” دوانزه هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و له ١٤/١١ ده‌کرێته‌وه “
ڕاشی گه‌یاند” کردنه‌وه‌ی پێشانگا کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ جوڵه‌ی ئابوری و بازرگانی شاری سلێمانی که چه‌ندین کۆمپانیای ناو خۆی و بیانی تیایدا به‌شدارده‌بن له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ژماره‌ی کۆمپانیاکان ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌به‌شدارده‌بن”
ئازاد شمقار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا جیاواز له‌ساڵانی ڕابردو پێشانگای نیوده‌وڵه‌تی ئه‌مساڵ بۆماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ به‌رشه‌وام ده‌بێت له‌کاتێکدا ساڵانی ڕابردوو ته‌نها سێ ڕۆژبوو.