کەنەدا 300 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت

 
وه‌زیری هاوڵاتیی بوون و كۆچبه‌رانی كه‌نه‌دا، جۆن مكاڵوم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی تا ساڵی 2017، 300 هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری نوێ وه‌رده‌گرێت.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئۆتاوا، مكاڵوم باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كۆتای ساڵانه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران كه‌ 300 هه‌زاره‌ کەسە تا ساڵی 2017 وه‌ك خۆی ده‌مێنێتەوە.

مكاڵوم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی هێزی كاره‌ بۆ ئابووریی گه‌شه‌سه‌ندوو و، له‌گه‌ڵ گه‌نجكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی وڵات كه‌ بەساڵداچوون.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری هاووڵاتییبوون و كۆچبه‌رانی كه‌نه‌دا، به‌شێكی زۆری كۆچبه‌ران  له‌ هەڵگری بڕوانامه‌ و بازرگانان، پێكدێن. دووه‌مین كۆتای كۆچبه‌ران له‌و 300 هه‌زاره‌ له‌چوارچێوه‌ی یه‌كگرتنی خێزان ده‌هێنرێنه‌ كه‌نه‌دا.

هه‌ربه‌پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ی مكاڵوم، ئه‌وانه‌ی له‌ ساڵی 2017دا وه‌رده‌گیرێن به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

172 هه‌زار و 500 كه‌س له‌ هێزی كاری پێویست بۆ ئابووریی، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ ساماكانیانه‌وه‌ روو لەكه‌نه‌دا دەکەن بۆ رەخساندنی هەلی كار.

84 هه‌زار له‌و ژن و مێردانه‌ی به‌هۆكاری جیاواز له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌، دایك و باوك، منداڵان، نه‌وە و باپیری منداڵه‌كان.

40 هه‌زار كه‌س له‌ ئاواره‌ و ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته‌ ژێر پارێزگارییه‌وه‌.

سێ هه‌زار و 500 كه‌س له‌ چوارچێوه‌ی هاوكاریی مرۆیی.

له‌و 40 هه‌زار كه‌سه‌ی له‌ ئاواره‌ و ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، 25 هه‌زاریان له‌ ئاواره‌كان پێكدێت.