کارگەیەکى رووبەهەنار لە هەڵەبجە دەکرێتەوە


هاوڵاتیەکى دانیشتوى هەڵەبجە بۆیەکەم جار کارگەیەک لە هەڵەبجە دەکاتەوە کە بەئامێرى سادە و لەناو تەنها ژورێکدا دەتوانێت لە یەک کاتژمێر 20 تەن هەنار بکات بە رووبەهەنار.

دیارى هەڵەبجەیى خاوەنى کارگەکە وتی: من ئەم کارگەیەم لە ووڵاتى ئێرانەوە هێناوە بۆ ئێرە لەم ژورە دام ناوە بۆ ئەوەى روبە هەنارى پێدروست بکەم چونکە پێشتر بەدەیان کەس لە خێزانێک دادەتیشتن بەرۆژێک ئینجا نزیکەى 100کیلۆیەک هەناریان پاک دەکرد کە توێکڵەکەى لە دەنکەکان جیا بکاتەوە ئینجا بیکوتن و بیکەن بە روبە هەنار .

هەڵەبجەیى وتیشى” من ئەم کارگەیەم هێناوە ئاسانکاریەکى باشم کردوە بۆ خەڵکى بەشێوەیک لە ماوەى تەنها یەک کاتژمێردا 20 تۆن هەنار پاک دەکات و دەیکاتە دنکە ودەنکە هەنارەکانیش دەکات دەکوژێت و دەکاتە ئاوى هەنار و ئامادەیە بۆ کوڵان .

خاوەنى کارگەکە وتى ” هەڵەبجە بەرهەمێکى زۆرى هەنارى لێیە بۆ یە بیرم لەوە کردوە لە هەڵەبجە ئەو کارگەیە دابنێم رۆژانە بەدەیان کەس سەردانم دەکات و هەنارى باخەکەى دێنێت لێرە بەچەند سەعاتێک هەمووى دەکەمە رووبەهەنار و دەیباتەوە یان دەیفرۆشێت یان بۆ ماڵەوە بەکارى دەهێنێ.


ئەو وتیشى ” لەبەرنامەمدا هەیە کە بۆ ساڵى ئایندە کارگەکە بەرفراوانتر بکەم و خزمەتى زیاتر بە جوتیارانى سنورەکە بەکەم.

هەڵەبجە لەپلەى یەکەم دایە بۆ بەرهەمى هەنار کە بەباشى جۆرەکەى دیارى کراوە ساڵانە بەرهەمى هەنارى هەڵەبجە 15بۆ20 هەزار تەن دەبێت و لەکاتیکَدا بەرهەمى هەنار لە تەواوى هەرێم نزیکەی 25 هەزار تەن دەبێت بەپێى ئامارى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم.