كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده دادگای ناوبژیوانیی له‌نده‌ن، كه‌یسه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكه، یه‌كلاكردوه‌ته‌وه‌و فه‌رماندراوه دوو ملیار دۆلار بدرێت به‌و كۆمپانیایه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نه‌داوه‌ته دانه‌غاز.
كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایگه‌یاندوه: فه‌رمانی دوو ملیار دۆلاره‌كه كه له دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌نده‌ن ده‌رچوه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ناچارده‌كات ئه‌و پاره‌یه بدات به دانه‌غاز و هاوبه‌شه‌كانی، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌داوه.
له به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا، دانه‌غاز ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه سه‌رفیان كردوه، وه‌ریان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌و هه‌شت ساڵیش به‌بێ به‌رامبه‌ر غازیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌رهه‌م هێناوه.
له كۆتایی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا دانه‌غاز ده‌ڵێت: ئه‌و غازه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌رهه‌میان هێناوه، بوه هۆی پاشه‌كه‌وتكردنی تێچووی كڕینی گازوایل بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه‌وه تا ئه‌یلولی 2016، به 19 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ڕونكردنه‌وه‌ی دانه‌غاز له كاتێكدایه، ئه‌و كۆمپانیایه له دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌نده‌ن، داوایه‌كی تری له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركردوه‌و داوای 11 ملیار دۆلار له حكومه‌ت ده‌كات به‌ڵام هێشتا كه‌یسه‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.