هەفتەی ڕابردوو پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن ئەجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا کەبڕەکەی دەکاتە زیاتر لە ٩٥ ترلیۆن دینار و پشکی هەرێمی کوردستانیش بەرێژەی لەسەدا ١٧% لەبوجەکەدا جێگیر کراوە.
سەبارەت بەناوەڕۆکی پرۆژە یاساکەش ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەپرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧ عێراقدا چەند بڕگەیەکی مەترسیدار لەسەر هەرێمی کوردستان جێگر کراوە کە هەرێم ناتوانیت پێوەی پابەندبێت یان نایەویت پێوەی پابەندبێت.
شارەزایانی بواری ئابووری دەڵێن: بودجەی ساڵی ٢٠١٧ عێراق لەسەدا ٩٠% کۆپی پێستی بودجەی ساڵی ٢٠١٦یە، ئەوەی هەیە تەنها کۆمەڵێک ژمارەو داتا زیاد و کەمیان پێکراوە بەنمونە ڕێژەی هەناردەی نەوت زیادی کرد بەڵام هەندێک شی تر لەوانە ئیراداتی غەیرە نەوتی کەمیان کردوە ئەمە لە کاتێکدایە هەموو خەرجیەکان لەبڕی ١٠٥ ترلیۆن دینارەوە کەمی کردوە بۆ ١٠٠ ترلیۆن دینار.
ئاشکراش کرا لەبودجەی ساڵی ٢٠١٧دا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٤٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک خەمڵێنراوە ڕێژەی هەناردەی نەوتیش سێ میلۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار بەرمیلە لەگەڵ سێ سەد هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی کەرکوکو دووسەد وپەنجا هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەبڕی کورتهێنانیش لەپرۆژە یاسای بودجەدا ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاشکرا کرد لەبودجەی ساڵی ڕابردوودا بری کورتهێنان تەنها ١٩ ترلیۆن دینار بووە بەڵام ئەم ساڵ دوو ترلیۆن دینار زیادی کردوە بووە بە ٢١ ملیۆن دینار.
دەربارەی پشکی هەریمی کوردستانیش لە بودجەکەو ئەو مەرجانەی کە لەسەر هەرێمی کوردستان سەپێندراون ئاشکرا کرا پشکی هەرێمی کوردستان بە ١١ ترلیۆن دینار دانراوە بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم رٶژانە پێنج سەد و پەنجا هەزار بەرمیل نەوت و داهاتە ناوخۆیەکان ڕادەست بکات،
شارەزایان ئابووری دەڵین: یەکێک لەو بڕگە مەترسیدارانەی کە لەپرۆژە یاسای بودجەدا دانراوە دەبێت هەریمی کوردستان هەر بڕە نەوتێکی زیادەی هەبوو لە ٥٥٠ سەد هەزار بەرمیلەکە رادەستی حکومەتی مەرکەزی بکات بۆیە بەدوور دەزانرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو یاسای بودجەیەوە پابەند بێت.
ڕەنگە ئەگەر حکومەتی هەریم بشەوێت پابەند بێت نەتوانێت چونکە پابەند بوونی بەو یاسا بودجەیەوە واتە پاشگەز بوونەوە لەو کرێبەستە نەوتیانەی یان لەو هاوبەشیەی کە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان کردوێتی بۆیە توشی گەورەترین خەرامەو دادگای کردن دەبێتەوە.
ڕی