بهمهبهستی وهگهڕخستنهوهی سیستمی خوێندن و پهروهرده لهشاری سلێمانی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی کهمپینی کۆ کردنهوهی هاوکاری بۆ سیستمی پهروهرده ڕاگهیاند.
سیروان محمهد سهرۆکی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی لهکۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند” كەمپینی هاوكاری سیستمی پەروەردە لە شاری سلێمانی دوای سوپاس و دەست خۆشیمان بۆ بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران و تێكڕای هاوڵاتیان كە بەردەوام هاوكارمان بوون و بە دەنگ ژوورەكەمانەوە هاتوون لە تێكڕای ئەو كەمپینانەی كە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پێكمان هێنا بۆ هاوكاریكردنی پێشمەرگەو كەسوكاری شەهیدان و ئاوارەكان و هەڵوێستی جوامێرانەتان بەرز دەنرخێنین.
سەرۆکی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلیمانی وتیشی: ئێستاش لە پێناو وەگەرخستنەوەی سیستمی خوێندن لە شارەكەمان و داهاتووی خوێندنی ڕۆڵەكانمان داوای هاوكاری و بەدەنگەوەهاتنتان لێدەكەین بۆ بەژداریكردنتان لەم كەمپینەی كە ئێستا لە ژووری بازرگانی سلێمانی پێكی دەهێنین لە ژێر ناوی (كەمپینی هاوكاری بۆ وەگەڕخستنەوەی سیستمی خوێندن لە شاری سلێمانی).
ڕاشیگەیاند: لێرەوە داوا لە حزبە سیاسیەكانی كوردستان و ئەندام پەرلەمان و بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران و خێرخوازان و خەمخۆرانی شارەكەمان و هاوڵاتیانی بەتوانا دەكەین بەدەنگ ئەم داوایەمانەوە بێن و ئەم كەمپینە دەوڵەمەند بكەین ، بەهەمووان دەست لەناودەست بتوانیین سیستمی خوێندن لەشارەكەمان وەگەر بخەینەوە.



