بهمهبهست وهگهڕخستنهوهی سیستمی خوێندن و پهروهرده لهشاری سلێمانی ژووریبازرگانی و پیشهسازی سلێمانی کهمپینی کۆ کردنهوهی هاوکاری بۆ سیستمی پهروهرده ڕاگهیاند.
سیروان محمهد سهرۆکی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی لهکۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانید ڕایگهیاند” دوای سوپاس و دەست خۆشیمان بۆ بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران و تێكڕای هاوڵاتیان كە بەردەوام هاوكارمان بوون و بە دەنگ ژوورەكەمانەوە هاتوون لە تێكڕای ئەو كەمپینانەی كە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پێكمان هێنا بۆ هاوكاریكردنی پێشمەرگەو كەسوكاری شەهیدان و ئاوارەكان و هەڵوێستی جوامێرانەتان بەرز دەنرخێنین”
وتیشی” ئێستاش لە پێناو وەگەرخستنەوەی سیستمی خوێندن لە شارەكەمان و داهاتووی خوێندنی ڕۆڵەكانمان داوای هاوكاری و بەدەنگەوەهاتنتان لێدەكەین بۆ بەژداریكردنتان لەم كەمپینەی كە ئێستا لە ژووری بازرگانی سلێمانی پێكی دەهێنین لە ژێر ناوی (كەمپینی هاوكاری بۆ وەگە ڕخستنەوەی سیستمی خوێندن لە شاری سلێمانی)”
سهرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی داواش دهکات لێرەوە داوا لە حزبە سیاسیەكانی كوردستان و ئەندام پەرلەمان و بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران و خێرخوازان و خەمخۆرانی شارەكەمان و هاوڵاتیانی بەتوانا دەكەین بەدەنگ ئەم داوایەمانەوە بێن و ئەم كەمپینە دەوڵەمەند بكەین ، بەهەمووان دەست لەناودەست بتوانیین سیستمی خوێندن لەشارەكەمان وەگەر بخەینەوە.