نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی هۆگۆ شاڤێز سه‌ركه‌وتوو بوو

جێگری سه‌رۆك كۆماری فه‌نزوێلا ده‌ڵێت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی هۆگۆ شاڤێز سه‌ركه‌وتوو بووه‌
نیكۆلاس مێدۆرۆ جێگری سه‌رۆك كۆماری فه‌نزویلا رایگه‌یاند دۆخی ته‌ندروستی هۆگۆ شاڤێزی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ دووای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی له‌ كوبا بۆی كراوه‌ جێگیره‌.
ئه‌مه‌ جاری چواره‌مه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ حه‌وزی قاچی هۆگۆ شاڤێز بكرێت.
سه‌رۆكی فه‌نزویلا به‌ هۆی بوونی شێرپه‌نجه‌ له‌ حه‌وزی قاچی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ وڵاتی كوبا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
هۆگۆ شاڤێز به‌رله‌وه‌ی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری رووبكاته‌ كوبا بۆ یه‌كه‌م جار باسی له‌ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتكردبوو و داواشی له‌ هاوڵاتیانی فه‌نزویلاكردبوو گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبدرێت ده‌نگ بده‌ن به‌ نیكۆلاس میدۆرۆی جێگری.
نیكۆلاس میدۆرۆ پێشتر شۆڤیڕی پاس بووه‌ و هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی هۆگۆ شاڤێزه‌.