ژنه‌ نوسه‌رێك بۆ دووه‌مین جار خه‌ڵاتێكی‌ ئه‌ده‌بی‌ برده‌وه‌

  1. مه‌راسمی‌ فه‌رمی‌ راگه‌یاندنی‌ خه‌ڵاتی‌ بریتانیایی “من بوكر” به‌رێوه‌ چوو و  خاتوو “هیلاری‌ منتل”  نووسه‌ری‌ رۆمانی‌ به‌ناوبانگی‌ “مردووه‌كان بێنن” بۆ دووهه‌مین جار خه‌ڵاتی‌ “بوكری‌” پێ به‌خشرا.
خانمی‌ هیلاری‌ سێ ساڵ پێش ئێستا به‌ هۆی‌ نووسینی‌ رۆمانی‌ “ولف هال” بۆ یه‌كه‌م جار بووه‌ خاوه‌نی‌ خه‌ڵاتی‌ “بوكر”. 
ئه‌و ته‌نیا ژنه‌ نووسه‌رێكه‌ كه‌ بۆ دووهه‌مین جار خه‌ڵاتی‌ مه‌زنی‌ ئه‌ده‌بی‌ ده‌باته‌وه‌.