ئەمساڵ مێرووی ( سن) زیانێکی گەورەی بەدانەوێلە گەیاند لەئێستاشدا دەست بەقرکردنی ئەو مێرووە کراوە و زیاتر لە یەک تەن مێرووی (سن) لەناوبراوە، مێروی سنلەم وەرزەدا لەشاخەکان کۆدەبێتە دواتر دەچێتە کێڵگەکانەوە.
بەمەبەستی كۆكردنەوەو لەناوبردنی مێرووی (سن) لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی (100) ملیۆن دینار تەرخان دەكات و لەئێستاشدا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە دەست بە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی ئەو مێرووە كراوە.
ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتەش لەكاتێكدایە كە ئەمساڵ مێرووی (سن) زیانێكی زۆری بەبەرهەمی دانەوێڵەی جوتیارانی هەڵەبجە گەیاندو هەر بەوهۆیەشەوە بڕی (8) هەزار تەن لە گەنمی سنورەكە لەلایەن سایلۆكانەوە وەرنەگیرا.