“کۆتوبەند لەسەر نەوتی عێراق هەڵبگرن”


وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت به‌ هۆی‌ شەڕی داعشه‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ كۆتوبه‌نده‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ ئۆپیكه‌وه‌ ببه‌خشرێت.

جه‌بار عه‌لی‌ لعێبی، وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: عێراق له‌ دۆخی‌ جه‌نگدایه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ جێگیركردنی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت، رێكخراوی‌ ئۆپیك عێراق له‌ كۆتوبه‌نده‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت ببه‌خشێت.

وتیشی‌ :”ئه‌گه‌ر جه‌نگ نه‌بوایه ئه‌وا عێراق ده‌یتوانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌ رۆژێكدا بۆ نۆ ملیۆن به‌رمیل به‌رز بكاته‌وه، جگه‌ له‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی‌ ئۆپیكه‌وه، به‌شێك له‌ وڵاتان پشكی‌ عێراقیان له‌ بازاڕدا بردوه‌”.

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق راشیگەیاند: ئه‌وان بابه‌ته‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م رێكخراوی‌ ئۆپیك، تا هاوشێوه‌ی‌ وڵاتانی‌ وه‌ك نه‌یجیریا و لیبیا له‌و كۆت و به‌ندانه‌ ببه‌خشرێن.