به‌مه‌به‌ستی قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌رتی کشتوکاڵ و ئاو ڕێکخراوی بره‌و له‌شاری سلێمانی دیبه‌یتی تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆکه‌رتی کشتوکاڵ و ئاو ئه‌نجامدرا.
له‌دیبه‌یته‌که‌دا وه‌زیری کشتوکاڵ و ئاو له‌هه‌رێمی کوردستان و سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پێشه‌سازی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی سلێمانی و چه‌ند مامۆستایه‌کی زانکۆ و په‌رله‌مانتار تیایدا به‌شداربون.
له‌کۆنفرانسه‌که‌دا وه‌زیری کشتوکاڵ‌و ئاو ڕایگه‌یاند: حکومه‌تی هه‌رێم تائێستا بودجه‌ی ته‌واوی بۆ وهزاروتهکهمان ده‌ر نه‌کردووه وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری ئه‌نجام نه‌دانی پرۆژه‌ی زیاتر له‌که‌رتی کشتوکاڵدا وه پێویسته حکومەت هاوکارمان بێت له ڕێگری کردن له هه‌مو ئه‌و مادانه‌ی ده‌مانه‌وێت قه‌ده‌غه‌بکرێت که له‌ناو خۆدا به‌رهه‌م دێت.
له‌باره‌ی ئاوه‌وه وه‌زیری کشتوکاڵ ده‌ڵێت: کوردستان پێویستی به ٧ ملیار مه‌تر زیاتر ئاو هه‌یه که‌ئه‌مه‌ش له‌کوردستاندا نه‌تواندراوه جێ به‌جێبکرێت بۆیه پێویسته حکومه‌ت خێرابکات له جێبه‌جێ کردنی به‌نداوه‌کاندا.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازه‌گانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ژووری بازرگانی هه‌میشه پشتیوانی که‌رتی کشتوکاڵ و جوتیاران بووه کاری کردوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵ .
ڕاشیگه‌یاند: حکومه‌ت ده‌بێت گرنگی زیاتر به که‌رتی کشتوکاڵ بدات چونکه خاکی کوردستان زۆر له‌باره بۆ کشتوکاڵی ده‌بێت حکومه‌ت ده‌ستی جوتیاران بگرێت تاکهرتی کشوکاڵ پشتی پێ ببه‌سترێت بۆ به‌ده‌ستهێنان و به‌رزکردنه‌وه‌ی داهتی ناوخۆ.