باڵیۆزی توركیا له‌عیراق ئه‌مڕۆ 28/10/2016 رایگه‌یاند ڤیزای گه‌شتكردن له‌نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره به‌بڕیاری ئه‌نجه‌مونی وه‌زیرانی توركیا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
فاروق قایماقچی باڵیۆزی توركیا له‌عیراق له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كرد: توركیا ڤیزای گه‌شتكردنی له‌نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوه‌شانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا له‌سه‌ر یاداشت نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ندكردو له رۆژنامه‌ی ره‌سمی توركیادا بڵاوكرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئه‌و لێبوردنه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خاوه‌نی پاسپۆرته دبلۆماسی وراژه‌ی تایبه‌تن، بۆ هاووڵاتیانی ئاسایش ده‌توانن له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا ڤیزای گه‌شتكردن به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ بوونی ته‌واوی مه‌رجه‌كان.
جێی بیرخستنه‌وه‌یه توركیا‌و عیراق له ساڵی 2014 وه ره‌تیان كرده‌وه كه كار به ڤیزای گه‌شتكردن بكه‌ن له نێوان خۆیاندا.