كوردێك خه‌ڵاتی‌ تایبه‌تی‌ دادوه‌رانی‌ مه‌غریبی‌ به‌ده‌ستهێنا

له‌دوانزه‌یه‌مین ڤیستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فیلمی‌ مه‌غریبی‌ ، فیلمی‌ سینه‌مایی‌ “تابوور” له‌ده‌رهێنانی‌ سینه‌ماكاری‌ كورد “وه‌حید وه‌كیلی‌ فه‌ر” خه‌ڵاتی‌ لیژنه‌ی‌ دادوه‌رانی‌ به‌شی‌ پێشبڕكێی‌ به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی‌ سینه‌مایی‌ “تابوور” بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ خه‌ڵاتی‌ دادوه‌رانی‌ مه‌غریبی‌ له‌گه‌ڵ چوارده‌ وڵاتی‌ فیلمی‌ سینه‌مایی‌ له‌سینه‌ماكانی‌ وڵاتانی‌ جۆراو جۆری‌ جیهان له‌ڕكابه‌ری‌ دابوو.
فیلمی‌ “تابوور” به‌ئاماده‌بوونی‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی‌ و خاتوو “فه‌ریبا ڕۆسته‌می‌” به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ هاوبه‌ش وه‌ك ته‌نها نوێنه‌ری‌ سینه‌مای‌ ئێران له‌به‌شی‌ پێشبڕكێی‌ دوانزه‌یه‌مین ڤیستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ قیلمی‌ مه‌غریب نمایشكرا.