فاروقی مەلا مستەفا: ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 21 ملیۆن تۆن لە ساڵێكدا


فاروقی مەلا مستەفا ئاشكرای دەكات: كە ئاستی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 21 ملیۆن تۆن لە ساڵێكدا‌و بەشێكی زۆری ئەو بەرهەمەش هەناردەی پارێزگاكانی ناوەراست‌و باشووری عیراق دەكرێت.

لەمیانی بەڕێوەچوونی چوارەمین كۆنگرەی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ، فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق وتارێكی پێشكەشكرد‌و وتی: توانای ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لەساڵی 2014دا بریتی بووە لە 14 ملیۆن تۆن‌و لەساڵی 2016شدا گەیشتۆتە 21 ملیۆن تۆن، چاوەڕوانیش دەكرێت لەساڵی 2018دا توانای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە هەرێمی كوردستان بگاتە 31 ملیۆن تۆن.

وتیشی: لە ئێستادا بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە سلێمانی گەشتووەتە ئاستێك، پێداویستی بازاڕەكانی هەرێم و بەشێك لە عیراقیشی پڕكردووەتەوە، بۆیە دەمانەوێت حكومەتی هەرێم هاوشێوەی حكومەتی عیراق كار بە یاسای پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی بكات، كە كاریگەری باشی هەبووە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی هاوردەكردنی چیمەنتۆ.