ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پەسەندكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پەسەندكرد ‌و بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب بهێنرێت.

 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە‌و تیایدا گفتوگۆی لەسەر دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرزی بچووك‌و پڕۆژەی تایبەت بەڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی‌و خەرجی‌و داهاتەكانی حكومەت كرد.

هەر لە كۆبونەوەكەدا، پڕۆژەی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەسەند كرا، هەروەها بڕیاری دروستكردنی دەستەیەكی تایبەت درا، بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژە بچووكەكان‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

بەگوێرەی زانیاریەكانیش، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لە هەفتەی داهاتوودا كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب بهێنرێت، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەستنیشان نەكراوە.