بڕیارە كۆماری ئیسلامی ئێران بڕی 200 ملیون یۆرۆ قەرز بداتە ئەو كۆمپانیایانەی كە پرۆژەی ئاوەدانكردنەوەیان لەهەرێمی كوردستان هەیە.
لەم رۆژانەدا چەند ماڵپەڕو ئاژانسێكی هەواڵ، بڵاویانكردەوە: كە گوایە كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە بڕی 5 ملیار دۆلار بداتە بازرگاكانی هەرێمی كوردستان.
بۆ بەدواداچوونی ئەم هەواڵە كەناڵی گەلی كوردستان پەیوەندیكرد بە نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران و پێی راگەیاندین: ئەو هەواڵە بەو شێوەیە نیە، بەڵكو بڕیار بووە كۆمیتەی هاوبەشی پەرەپێدانی ئابووری نێوان ئێران و عیراق و سوریا، لەرێگای كۆماری ئیسلامی ئێران و بانكەكانەوە بڕی 200 ملیون یۆرۆ دابین بكات، وەكو قەرز بۆ ئەو كۆمپانیانەی كە پرۆژەی ئاوەدانكردنەوەیان هەیە لە هەرێمی كوردستانو گرێبەستەكەشیان لەگەڵ حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بێت، تا كاتێك حكومەتی هەرێمی كوردستان مافە داراییەكانیان دابین دەكات.