– به‌ڕێز وه‌زیری پیشه‌سازی
– به‌ڕێز نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– به‌ڕێز نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عێراق
– به‌ڕێز سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی چیمه‌نتۆ
– به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ران و لێپرسراوانی كۆمپانیاكانی چیمه‌نتۆ
– من زۆر خۆشحاڵم به ئاماده‌بوونم له كۆنگره‌ی چواره‌می به‌رهه‌مهێنه‌رانی چیمه‌نتۆدا. ئه‌مه هه‌لێكی زێڕینه بۆ پێوانه‌كردنی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌ده‌ستیهێناوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی خزمه‌تكردنی پیشه‌سازییه‌كه‌مان و كه‌رتی بیناسازی له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی گشتی. پیرۆزبایی و سوپاسی خۆم ئاڕاسته‌ی گشت ئه‌ندامان ده‌كه‌م به تایبه‌تی (سید ناصر) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌رك و دڵسۆزی خۆی نواند بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بگاته ئه‌م ئاستەی ئێستا ده‌یبینین.
– هه‌روها حه‌ز ده‌كه‌م سوپاسی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌غداد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م بۆ ئه‌و ئه‌رك و دڵسۆزییه‌ی ده‌ینوێنن بۆ به‌رگریكردن له پیشه‌سازییه‌كه‌مان.
– زۆر هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه ئه‌م وتاره ده‌خوێنمه‌وه له‌م كۆنفرانسه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی راوبۆچوونی كۆمپانیای لافارج بخه‌مه روو ده‌رباره‌ی سهركهوتنەکانی پیشه‌سازییه‌كه‌مان و ئەو ئاستەنگانەی كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
– خۆشه‌ویستان،
– له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوودا پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ زۆر به باشی خزمه‌تی به وڵات گه‌یاندووه به‌تایبه‌تی له كه‌رتی بیناسازییدا.
– زۆر چالاك بوو له بونیادنانی توانای نوێ و بوژاندنه‌وه‌ی توانای دیكه‌ی كۆن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه توانای دابینكردنی گشت پێویستییه‌كانی بازاڕی هه‌یه و ده‌توانێت ببێتە ئەلتەرناتیڤی هاوردەکردن.
– پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ ئه‌مڕۆ به‌هایه‌كی زۆر مه‌زن بۆ وڵات دەستەبەردهكات. به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌لی كار بۆ هه‌زاران كه‌س له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ده‌ڕه‌خسێنێت هەروەها ژینگه‌یەکی وای هێناوه‌ته كایه‌وه كه له رێیه‌وه هه‌لی كار بۆ ده‌یان به‌ڵێنده‌ر و به‌ڵێنده‌ری لاوه‌كی ده‌خوڵقێنێت له چه‌ندین بواردا وه‌ك: كه‌ره‌سته‌ی خاو، كانزاكاری، چاكسازی، گواستنه‌وه، بازرگانی، بهبازاڕكردن، خزمه‌تگوزاری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ئای تی، وتاد.
– ئێمه وه‌ك لافارج زۆر شانازی ده‌كه‌ین به به‌شداربوونمان له‌م چالاكییه پۆزێتیڤهدا.
– پاش دامه‌زراندنی كارگه‌ی بازیان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌ی تاسڵوجه به هاوبەشی له‌گه‌ڵ گروپی فاروقدا، لافارج به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌ی كه‌ربه‌لای جێبه‌جێكرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ربه‌سته گه‌ورانه‌ی هاتنه رێگای و له ئێستادا سەرجەم کارگەکانمان ساڵانه توانای دابینكردنی نزیكه‌ی 7 ملیۆن ته‌ن چیمه‌نتۆی بۆ بازاڕ هه‌یه.
لافارج زۆر چالاكه له پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می داهێنه‌ر بۆ بازاڕه‌كانی عێراق له پێناو دابینكردنی پێویستییه جۆراوجۆره‌كانی كه‌رتی بیناسازی به سوود وه‌رگرتن له‌و شاره‌زاییه‌ی كه له 90 ووڵاتی جیهاندا ده‌ستیكه‌وتووه.
– سه‌رباری ئه‌مه‌ش، لافارج چالاكه له په‌ره‌پێدانی كه‌ره‌سته و سیستمی بیناسازی و چاره‌سه‌ری نوێ‌دا له پێناو به‌هێزكردنی كه‌رتی بیناسازی له ووڵاتدا به‌تایبه‌تی چالاكییه‌كانی له بواری كۆنكرێتی ئاماده‌كراو و دابه‌شكردن.
– هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ك لافارج زۆرشانازی به په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی ئه‌م ووڵاته ده‌كه‌ین. 95% چالاكییه‌كانمان به ده‌ست ئه‌ندازیار و کادری هونه‌ری و كارمه‌نده عێراقییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئێمه لەڕێی رێکخستنی خولی راهێنانی چڕەوە پەرە بە توانست و کارامەییان دەدەین.
– بەر لە هەمو شتێک، ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی یه‌كێكه له به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانمان كه پشتی پێده‌به‌ستین و بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌ی له چالاكییه‌كانماندا. ئێمه زۆر به په‌رۆشین بۆ دابینكردنی ژینگه‌ی كاری سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بۆ كارمه‌ندان و به‌ڵێنده‌ران و شۆفێره‌كانمان كه تیایدا كه‌س تووشی رووداوی نه‌خوازراو نابێت و یاخود بریندار نابێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه هه‌مان پێوه‌ر و رێ و شوێنی توند په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین كه لە لایەن گروپی لافارج هۆلسیمەوە LH په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پرۆگرامی راهێنانی چڕ پێشكه‌ش به كارمه‌ندانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ره گۆڕانكاری له هه‌ڵسوكه‌وت و كه‌لتوریان ئه‌نجام بده‌ین له باره‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تییه‌وه.
– ژینگه بوارێكی دیكه‌یه كه تیایدا لافارج به سه‌ختی كارده‌كات له پێناو باشكردنی ئه‌دای ژینگه‌یی كارگه‌كانمان به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بڵاوبوونەوەی تەپ و تۆزەوە هه‌یه، هه‌روه‌ها له بواری سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی خوڵ وخاشاك له كوورهكانماندا.
– به‌ڕێزان،
– ئێستا بوارم بده‌ن راوبۆچوونمان دەربارەی ئه‌و ئاستەنگانە بخه‌مه‌ڕوو کە لە ئێستادا رووبه‌رووی پیشه‌سازییه‌كه‌مان بۆتەوە یان له ئاینده‌دا روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
1. نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان خستنەڕوو و داواكردن
– زۆر گرنگه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئایندهی گه‌شه‌پێدانی بازاڕی چیمه‌نتۆ ئه‌نجام بدرێت له پێناو پلاندانانی باشتر بۆ چالاكییه‌كانمان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی چیمه‌نتۆ. هه‌ر بۆیه تكاتان لێده‌كه‌م بوارم بده‌ن كه چه‌ند راو بۆچوونێك ده‌رباره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بازاڕ له ده ساڵی داهاتوودا بخه‌مه‌ڕوو.
– به هۆی چه‌نگی دژ به داعش و قەیرانی ئابوری، داوا کاری بۆ چیمەنتۆ گه‌یشته كه‌متر له 18 ملیۆن ته‌ن له 2016 دا به‌رامبه‌ر به 26 ملیۆن ته‌ن له 2013 دا. شاره‌زایان پێشبینیده‌كه‌ن كه به هۆی كۆتاییهێنان به چه‌نگ و ئه‌ركه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پاش جه‌نگ و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌گه‌ر هاتوو نرخه‌كانی نه‌وت بۆ ئاسته شایسته‌كانی دووباره بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا له‌وانه‌یه داواكردن بۆ 26 ملیۆن ته‌ن له ساڵی 2020 زیاد بكات و بۆ 40 ملیۆن ته‌ن له ساڵی 2025 دا زیاد بكات له باشترین سیناریۆی گه‌شبیندا یان بۆ 25 ملیۆن ته‌ن له ساڵی 2020 و دواتر بۆ 38 ملیۆن ته‌ن له ساڵی 2025 دا زیاد بكات كه ئه‌مه راسته‌قینه‌ترین سیناریۆیه.
– له‌وكاته‌دا، تواناكانی پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ زیاد ده‌كات به هۆی وه‌به‌رهه‌مهێنانی گەورەی كه‌رتی تایبه‌ت له‌م بوارەدا و به هۆی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌گیرێته به‌ر بۆ به‌كرێدانی ئه‌و كارگانه‌ی موڵکی ده‌وڵه‌تن بۆ كه‌رتی تایبه‌ت كه توانا و دەرامەتێکی زۆر وەبهردەهێنێت له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و كارگانه‌دا. هه‌ره‌وها پێشبینی ده‌كه‌ین چه‌ندین كارگه به‌گه‌ڕبخرێته‌وه كه تائێستا له ژێر ده‌ستی داعش دابوو یان له ئێستادا ئازاد كراون و ده‌ستبكه‌نه‌وه به به‌رهه‌مهێنان له چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا. ده‌رئه‌نجام، توانای به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی چیمه‌نتۆی له 14 ملیۆن ته‌ن له ساڵی 2014 بۆ 21 ملیۆن له ساڵی 2016 دا زیادیكردوه، و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لایه‌نی كه‌م بگاته 31 ملیۆن ته‌ن له ساڵی 2018 و 42 ملیۆن ته‌ن له ساڵی 2025 دا. له‌م ژمارانه‌ی باسكراون، ته‌نها ئه‌و كارگانه به‌هه‌ند وه‌رگیراون كه به ڕاستی ده‌ستیان به پرۆژه كردووه و هه‌روه‌ها 50% له‌و كارگانه‌ی رێپێدراون: ئه‌گه‌ر هاتوو له نێو ئه‌و كارگه رێپێدراوانه كارگه هه‌بێت كه ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بكات، ئه‌وا توانای راسته‌قینه به شێوه‌یه‌كی سروشتی زیاتر ده‌بێت.
– ئه‌و پێشبینییانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ به‌ره‌و نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان خستنەڕوو و داواكردن ده‌ڕوات. زیادەی بەرهەمهێنان له ساڵی 2017 ده‌گاته 7 ملیۆن ته‌ن، و له ساڵی 2020 ده‌گاته 8 ملیۆن ته‌ن.
له لایه‌كه‌وه ئه‌مه هه‌واڵێكی باشه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه كه پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ به‌توانایه و هه‌روه‌ها توانای ده‌بێت له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكاری بۆ چیمه‌نتۆ له سه‌رتاسه‌ری ووڵاتدا، و كه بڕی پێویستی چیمه‌نتۆ له بازاڕدا هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له نرخی گونجاوی چیمه‌نتۆ له بازاڕدا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
– له به‌رامبه‌ردا، ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ بارودۆخێك كه جێی نیگه‌رانی زۆره چونكه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ به رێژه‌ی 65% توانا گشتییهكانیانهوه كارده‌كه‌ن، كه له گه‌ڵ نرخی زۆر نزمی بازاڕدا به هۆی كێبڕكێی به‌هێزه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی چیمه‌نتۆ زیاتر و زیاتر تووشی قه‌یرانی دارایی گه‌وره‌تر ببنه‌وه، و له راستیدا هه‌ر له ئێستاوه هه‌ستمان به‌وه كردووه.
– جگه له‌وه‌ش، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ێنێت كه عێراق وه‌ك وڵاتێك زیادەڕهوی ده‌كات له به‌كارهێنانی توانای به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ كه ده‌بێته هۆی به ههدەردانی زۆر، له كاتێكدا ده‌كرا ئه‌م بڕه سه‌رچاوانه ئاڕاسته‌ی كه‌رته‌كانی تر بكرایه كه زیاتر پێویستیان به سه‌رچاوه و وه‌به‌رهێنان هه‌یه. بێگومان ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی ئایدیاڵی دیاریكردنی سه‌رچاوه نییه.
– هه‌ر بۆیه ئه‌م ئاڕاسته‌یه پێویستی به چاككردن هه‌یه به پێچه‌وانه‌وه مه‌ترسی دروستبوونی داڕمانی دارایی گه‌وره له نێو به‌رهه‌مهێنه‌رانی چیمه‌نتۆ له ئارادایه.
2. كێبڕكێی نا دادپه‌روه‌رانه
– پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ له عێڕاقدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ژێر فشاری كێبڕكێی نا دادپه‌روه‌رانه‌دا بوو له لایه‌ن وڵاتانی درواسێ كه پشتگیری به‌رهه‌مهێنه‌رانی چیمه‌نتۆی خۆیان ده‌كەن لەڕێی دەستەبەرکردنی سووته‌مه‌نی و وزه‌وه بۆیان. بۆ نموونه، تێچوونی سووته‌مه‌نی له وڵاتی ئێران‌دا ده‌گاته 3 دۆلار/ته‌ن به‌رامبه‌ر به 8 دۆلار/ته‌ن له باشور و 16 دۆلار/ته‌ن له باكور. تێچوونی وزه له ئێران‌دا 1.5 دۆلار/ته‌ن به‌رامبه‌ر به 6 دۆلار/ ته‌ن له باكوری عێراق و 12 دۆلار/ته‌ن له باشوردا.
– سوپاسی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین بۆ چالاككردنی یاسای پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می خۆماڵی كه كاریگه‌ری دهستبهچێی هه‌بووه له سه‌ر بڕی هاورده‌كردن سه‌ره‌ڕای چه‌ند دزه‌كردنێك لێره‌و له‌وێدا كه پێویسته سنووریان بۆ دابنرێت.
– به داخه‌وه ئه‌م یاسایه تا ئێستا له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌ر بۆیه زیاتر له 10000 ته‌ن له چیمه‌نتۆی پشتگیریكراو رۆژانه به ناو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی فشارێكی زۆر له سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌رانی خۆماڵی چیمه‌نتۆ.
– دیارده‌یه‌كی دیكه له ئێستادا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته هۆی راكێشانی سه‌رنجی زیاتر، ئه‌ویش هاورده‌كردنی كلینكهره. وه‌ك هه‌وڵێك بۆ خۆدزینه‌وه و فێڵكردن له یاسای پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می خۆماڵی چه‌ندین یاریكه‌ری دراوسێ هه‌ڵده‌ستن به هاورده‌كردنی كلینكهر كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز پشتگیریكراوه و فرۆشتنی بۆ چه‌ند كارگه‌یه‌كی هاڕین. حكومه‌ت ده‌رگای به رووی كێپڕكێی نادادپه‌روه‌رانه داخست كه هه‌وڵده‌دات له په‌نجه‌ره‌وه بێته ناوه‌وه. پێویسته رێ و شوێنی گونجاو بگیرێته به‌ر بۆ رێگرتن له‌م رێگا نوێیه‌ی هاورده‌كردنی نادادپه‌روه‌رانه.
ج. دابینكردنی وزه‌و سووته‌مه‌نی
– چه‌ند تواناكان زیاد بكات، كێشه‌ی زیاتر له گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی وزه و سووته‌مه‌نی روومان تێده‌كات
– هیچ كارگه‌یه‌ك نییه له ناوه‌ڕاست و باشووردا كه له تۆڕی كاره‌باوه وزەی پێبدرێت، هه‌ر بۆیه ناچارن وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بای تایبه‌ت دروستبكه‌ن یان ئاماده‌بكه‌ن . له باكووردا تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی توانای نه‌ماوه كاره‌با به گشت كارگه‌كان بدات كه بووە هۆی لەکار راگرتنی کارگەکانی چیمەنتۆ بۆ ماوەی زیاتر له 20 رۆژ بەهۆی بڕانی ته‌واوی ته‌زووی كاره‌با له ساڵی 2016 دا.
– له باره‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه، زۆر به روونی دیاره كه پاڵاوگه خۆماڵییه‌كان له گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی كارگه‌كانی چیمه‌نتۆدا توانای دابینکردنی داواكارییه روو له زیاده‌كانی نییه بۆ سووته‌مه‌نی قورس HFO ، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك كارگه ناچاره بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌ك له كاربووهستێت به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نییه‌وه. ئه‌مه ئه‌و فاكته‌ره‌یه كه په‌یوه‌سته به سنووردارێتییهوه كه پێویسته به زووترین كات چاكبكرێته‌وه.
د. تێچووی بەرهەمهێنان
– تێچوونی به‌رهه‌مهێنان سه‌رچاوه‌یه‌كی نیگه‌رانی گه‌وره‌یه بۆ یاریكه‌رانی چیمه‌نتۆ به‌هۆی به‌رزی ئاسته‌كانی به شێوه‌یه‌كی گشتی به به‌راورد له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا كه پێشتر ناومان هێنابوون، به هۆی جیاوازی نێوان باكوور و باشوور كه ده‌بێته هۆی شێواندن له توانای كێپڕكێی نێوان یاریكه‌رانی چیمه‌نتۆ و به‌هۆی به‌رزبوونی ناجێگیرییه‌وه.
– نموونه له سه‌ر جیاوازییه‌كان، نرخی نەوتی رەش HFO ده‌كاته 80 دۆلار/ته‌ن له باشووردا، له كاتێكدا 180 دۆلاره/ ته‌ن له باكووردا كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر جیاوازی تێچوونی چیمه‌نتۆ به 8 دۆلار/ ته‌ن. هیچ پاساوێكی لۆژیكی نییه بۆ روودانی ئه‌مه و بۆ مه‌ودایه‌كی دوور له لایه‌ن یاریكه‌رانی چیمه‌نتۆوه كۆنترۆڵ ناكرێت.
– سه‌باره‌ت به دژوارییه‌كان، نرخه‌كانی نەوتی رەش HFO ده‌كرێت جیاواز بێت له نێوان 150 دۆلار/ته‌ن بۆ 210 دۆلار/ته‌ن له ماوه‌ی دوومانگدا له باكوور. له سه‌ره‌تای 2016 دا تێچوونی وزه بۆ 350% به‌رزبۆوه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ به رێژه‌ی 3.5 دۆلار/ته‌ن. جارێكی دیكه یاریكه‌رانی چیمه‌نتۆ ناتوانن كۆنترۆڵی ئه‌م جیاوازییانه بكه‌ن. پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ پیشه‌سازییه‌كی قورسه پێویستی به ئه‌ركی درێژخایه‌ن هه‌یه و پێویستی به جێگیری هه‌یه به تایبه‌تی له نرخی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان.
– به‌ڕێزان،
– ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ئاستەنگە سه‌ره‌كییانه‌ن كه روبه‌ڕووی پیشه‌سازییه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه. بۆیه داواكارم له به‌ڕێزتان بوارم بده‌ن باس له هه‌ندێك رێ وشوێن بكه‌م كه به بۆچوونی خۆم پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێن بده‌ن به جێبه‌جێكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌سازی چیمه‌نتۆ پڕچه‌ك بكرێت بۆ بینینی رۆڵی ته‌واوی خۆی له بیناكردن و ئاوه‌دانكردنی وڵات‌دا.
1. رێكخستنێكی كاریگه‌رتر بۆ دەستەبەرکردنی چیمەنتۆ
– له پێناو رێكخستنێكی كاریگه‌رتر بۆ دەستەبەرکردنی چیمەنتۆ وبۆ رێگرتن له خراپ بەکارهێنانی سه‌رچاوه‌كان بەتایبەتیش لەم قه‌یرانی ئابورییەی ئێستادا، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی گشتی ده‌ستبه‌جێ پێدانی مۆڵەت بۆ دروستکردنی كارگه‌ی نوێ رابگرێت تا ئه‌و كاته‌ی دۆخی زیادەی بەرهەم كۆتایی پێدێت.
– له هه‌مان كاتدا، سه‌باره‌ت به‌و مۆڵەتانەی كه پێشتر دراوه و تائێستا نه‌كراون به پرۆژه‌ی راسته‌قینه، پێویسته ده‌سه‌ڵات دوا مۆڵه‌ت بدات بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و مۆڵەتانە پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه.
– به هاوته‌ریب له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، پێوسته ده‌سه‌ڵاتی گشتی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی چیمه‌نتۆدا هه‌ڵسێت به جێبه‌جێكردنی توێژینه‌وه‌ی بەردەوام دەربارەی هەلومەرجی بازاڕ لەپێناو بڕیاردانی پێشوەخت ده‌رباره‌ی كه‌ی وله كوێ پێویسته مۆڵەتی تر بدرێت.
– ئه‌م جۆره چاودێرییه ورده یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گشت لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بینینێكی روونیان هه‌بێت بۆ بڕیاردانی دروست كه خزمه‌تی كاریگه‌ر به پێویستییه‌كانی پیشه‌سازی و كه‌رتی بیناسازی ده‌گه‌ێنێت.
–
2. باجی گومرگ
– كاریگه‌ری جێبه‌جێكردنی یاسای پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می خۆماڵی بۆ سنووردارکردنی هاوردەکردن به بێ دروستكردنی هیچ كێشه‌یه‌ك له بازاڕدا سه‌لمێنرا به هۆی ئه‌وه‌ی یاریكه‌رانی چیمه‌نتۆ توانای دابینكردنی داواكردنیان هه‌یه به بێ هیچ ئه‌سته‌مێك.
– داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین ئه‌م رێ و شوێنه سه‌ركه‌وتووه بگرێته به‌ر و به‌رده‌وام بێت له جه‌نگی دژی دزهكردنهكان كه تا ئێستا لێره و له‌وێ رووده‌دات.
– له هه‌مان كاتدا، داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان رێ و شوێن جێبه‌جێبكات له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا زیاتر له 10000 ته‌ن له چیمه‌نتۆ به شێوه‌یه‌كی رۆژانه له سنووره‌كانی هه‌رێم تێده‌په‌ڕێت كه یه‌كسانه به دوو كارگه و هه‌زاران هه‌لی كار.
– هه‌روه‌ها داوا له هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به جێبه‌جێكردنی هه‌مان یاسا بۆ كلینكهر.
ج. تێچووی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان
– دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی هۆكاره سه‌ره‌كییەكانی به‌رهه‌مهێنان، كه سووته‌مه‌نی و وزه ده‌گرێته‌وه، یه‌كه‌مین ئه‌ركی حكومه‌ته. پێوسته به زووترین كات پاڵاوگه‌ی نوێ دروست بكرێت و ئه‌و پاڵاوگانه‌ی له ئێستدا هه‌یه فراوان بكرێن به مه‌به‌ستی زیادكردنی هه‌بوونی نەوتی رەش HFO و دەستەبەرکردنی پشکی گونجاو بۆ یاریكه‌رانی چیمه‌نتۆ. به هاوته‌ریب له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، پێویسته پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با خێڕا بكرێت. بێگومان ئه‌مه ته‌نها بۆ پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ نییه به‌ڵكو بۆ وڵاته به گشتی.
– سه‌باره‌ت به نرخی نەوتی رەش HFO، داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جۆرێک لە هاوسەنگی له نێوان نرخی نەوتی رەش و ئه‌و نرخه‌ی كه حكومه‌تی ناوه‌ندی په‌یڕه‌وی ده‌كات ئه‌نجام بدات و دیاریكردنی نرخێكی جێگیر بۆ مه‌ودای درێژخایه‌ن.
– هه‌روه‌ها داواكارین له حكومه‌تی هه‌ریم چاو بخشێنێته‌وه به زیادكردنی نرخی كاره‌بای نیشتمانی كه له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا بڕیاری له‌سه‌ر درا.
به‌ڕێزان،
– ئه‌مانه ئه‌و رێ و شوێنانه‌ن كه ئه‌گه‌ر هاتوو جێبه‌جێكران ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاستەنگانەی كه روبه‌ڕووی پیشه‌سازییه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه و گه‌شه‌پێدانێكی ته‌ندروست و به‌رده‌وام بۆ پیشه‌سازییه‌كه‌مان مسۆگەردهكات بۆ خزمه‌تی كه‌رتی بیناسازی له عێراقدا.
– هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازم بۆ كۆنگره‌كه‌مان
– سوپاس بۆ گوێگرتنتان