له‌شاری سلێمانی کۆنگره‌ی چواره‌می به‌رهه‌مهێنه‌رانی چیمه‌نتۆ له‌هۆڵێ هوتێل گراند ملینێۆم به‌ڕێوه‌چوو، خاوه‌نی کارگه‌کانی چیمه‌نتۆی عێراق تیایدا به‌شداربون.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی که به‌شداری کۆنگره‌که‌بوو ڕایگه‌یاند “له‌شاری سلێمانیدا کارگه‌کانی چیمه‌نتۆ توانیویانه به‌رهه‌می ناوخۆیی زیادبکه‌ن و ته‌واوی پێداویستیه‌کانی عێراق دابین بکه‌ن، ئه‌مه‌ش پێشکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی پیشه‌سازیه بۆ کوردستان‌و عێراق”.
سه‌رۆکی ژوری بازرگانی ڕاشیگه‌یاند ئه‌م کارگانه کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجانی کوردستان.
کۆنفرانسەکە لەژێر چاودێريی و بە ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی عێراق بەڕێوەدەچێت. ئامانجیش لە بەڕێوەچوونی رێگەگرتنە لەهاوردەکردنی چیمەنتۆ لە دەرەوەی وڵات و گرنگی بە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی نێوخۆیی بدرێت.
لە هەرێمی کوردستان حەوت کارگەی گەورەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ هەیە، کە بریتین لە کارگەکانی گاسن، بازیان سیمینت، تاسڵوجە، ماس سیمینت، دەلتا، کار و سنجار، زۆرتین کارگەش دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و چیمەنتۆکەشی لەڕووی کوالێتییەوە بەباشترین چیمەنتۆ یجیهان دادەنرێت.
هەریەکە لە کارگەکانی “گاسن، بازیان، تاسڵوجە و دەلتا” ئاستی بەرهەمی رۆژانەیان 6 هەزار تۆنە، بەرهەمی ماس سیمینت 18 هەزار تۆنە و هەریەکە لە کارگەکانی کار و سنجار لە قۆناغی دروستکردندان.
کارگەکانی هەرێمی کوردستان رۆژانە 42 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنن، کە ساڵانە 15 ملیۆن و 120 هەزار تۆن دەکات.
کارگەکانی كوردستان توانای پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆییان هەیە، لەهەمان کاتدا 60% بەرهەمەکانیان هەناردەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن.
لەگەڵ گەشەکردنی کارگەکانی چیمەنتۆ لە باشووری کوردستان خواست لەسەر چیمەنتۆی هاوردەکراو لە تورکیا و ئێران کەمبووەتەوە شایەنی باسە له کۆنفرانسه‌که‌دا ١٨ کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چیمه‌نتۆی حکومی و ٨ کارگه‌ی که‌رتی تایبه‌ت به‌شدارن.