موزیكزان و ژه‌نیاری به‌ناوبانگی هیندستانی كۆچی دوایی كرد

رافی شانكار موزیكزان و ژه‌نیاری ناوداری هیندستانی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.
رافی شانكار كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سان دیاگۆی ئه‌مریكا له‌ ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدابوو .
ناوبراو له‌ ته‌مه‌نی 92 ساڵی دا ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.
كاره‌ هاوبه‌شه‌كانی له‌ گه‌ڵ كه‌مانچه‌ژه‌نی ناودار “یه‌هودی مه‌نوهین” و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی هیندستان ” سانیا جیت ری” و هاوكاریه‌كانی له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی بیتێل و رۆڵینگ ستۆنز ناو و ناوبانگێكی جیهانیان به‌و موزیكزان و ژه‌نیاره‌ هیندیه‌ به‌خشیبوو.