له مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵدا بڕی 857 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت و خێرخوازانه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانیش ده‌ڵێت: ئه‌و پاره‌یه به‌شی دابینكردنی ده‌رمانی 3 مانگ كردوه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆكرایه‌وه دراوه به 52 جۆر ده‌رمان بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاندنی مۆخیان بۆ كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ساڵی 2016 به به‌های 70 ملیار دینار ده‌رمان دابین كراوه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كردوه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌وقافی سلێمانیش ده‌لێت: له مانگی ڕه‌مه‌زاندا 857 ملیۆن دیناریان له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت و خێرخوازانه‌وه كۆ كرده‌وه بۆ سندوقی نه‌خۆشخانه‌ی هیواو بڕیاره ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌رده‌وام بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیواش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ساڵانه پێویستیان به بڕی 80 ملیۆن دۆلار هه‌یه‌و له‌ئێستادا وه‌ك پێویست بڕه پاره‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ دابین ناكرێت.