بەپێی ھەندێک زانیاری دراوی تازەی ٥٠ ھەزار دیناری ساختە کەوتۆتە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و مامەڵەی پێوە دەکرێت.
تاڵیب بەندی یەکێک لە بازرگانەکانی شاری دھۆک بە باسی راگەیاند: پارەی ٥٠ ھەزار دیناری ساختە لە کوردستان بڵاوبۆتەوە بە تایبەت لە شاری دھۆک، گوتی: چەند کەسێک بە ناشارەزایی ئەو ٥٠ ھەزار دیناریە ساختەیان لە خەڵک وەرگرتووە و دواترلە لایەن خەڵکی شارەزا ئاشکرا بووە کە ئەو دراوە ساختەیە.
ئەو بازرگانە نھێنی ساختەکاریەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێ: ئەو دراوەی ساختە کراوە رەنگەکەی تۆخترە لە ٥٠ ھەزار دینارە رەسەنەکە، ھەروەھا پارە رەسەنەکە زۆرتر زبرترە، بەڵام پارە تەزویرەکە لوس و سافە.
بەندی روونی کردەوە : یەکێک لەسەرمایەدارەکان کە خاوەنی کۆمپانیایە بە ناشارەزایی پارەیەکی زۆری لەو دراوە پێدراوە و ئەویش خەریکە لێکۆڵینەوە لەو شوێنە دەکات کە پێی داوە.
ئەو وتیشی: ئەوپارە کاریگەری خراپی لە سەر بازاڕ دەبێت بۆیە دەبێت بازرگانان و خەڵک بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو ٥٠ ھەزاریە بکەن.
بەپێی خەمڵاندنەکانی بانکی ناوەندی ھەرێمی کوردستان نزیکی ٢٠٠ تریلیۆن دیناری عێراقی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و لە بازارەکان و لە دەستی خەڵک مامەڵەی پێ دەکرێت.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥ بانکی ناوەندی عێراق دراوی ٥٠ ھەزار دیناری خستە بازاڕەکان کە ئەو کات بانکی ناوەندی پێی وا بووتایبەتمەندی ھونەری و ئەمنی بەرزلەو دراوە ھەیە وناتوانرێت ھیچ جۆرە ساختەیەکی تێدابکرێ
دراوە ساختەکە.