ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی مۆڵه‌تی کۆمپانیایه‌کی پشکنین هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و کۆنترۆڵی جۆری هه‌رێمی کوردستان له‌ئاگادارینامه‌یه‌کدا
که‌ ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی ژوره‌ بازرگانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌ تیایدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
گرێبه‌ستی کۆمپانیایه‌ک ی تایبەبت بە پشکنین ڕاده‌گه‌یه‌نێت
.


 

له‌و ئاگاداری نامه‌یه‌دا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی
نێردراوه‌ ده‌سته‌ی پێوانه‌ساری و کۆنترۆڵی جۆری هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت” ئاگادارتان
ده‌که‌ین کۆمپانیای پشکێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی
(Cotecna)که‌ گرێبه‌ستی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌که‌مان
بۆ پشکنین و پێدانی بڕوانامه‌ی
CoC بۆ ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرا،
له‌دوای ٣٠/٩/٢٠١٦ بۆی نیه‌ دریژه‌ به‌کاره‌کانی بدات له‌به‌ر کۆتای هاتنی گرێبه‌سته‌که‌یان


 

ئاگاداریه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌” نوسینه‌کانیان له‌خاڵه‌ سنوریه‌کان
به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌ک و ٣١/١٠/٢٠١٦ بۆپێدانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچوون
(Release Document) بۆئه‌و که‌ل و
په‌لانه‌ی پێش کۆتای هاتنی گرێبه‌سته‌کایان بڕوانامه‌ی
CoC یان پێداوه‌.