لەسەر کێشە بازرگانیەکان کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار دەکرێت

 
بۆچارەسەر کردنی کێشە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق.
 
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق د.لەتیف ڕەشید سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی کرد و لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژوورپێشوازی لێکرا و لەکۆبونەوەیەکدا کە هەریەک لە نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوور و عوسمان فەتاح و بابان حەمە سور و حەمید عبدوڵا ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی بەشداربون تیایدا باس لەتەواوی ئەو کێشانە کرا کە بۆ بازرگانانی کوردستان دروست دەبێت لەگەڵ بەغداد.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا کەشاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان لە هەرێمەوە سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق بکەن تا لەنزیکەوە باس لەکێشە بازرگانیەکان بکرێت بەتایبەت ناوچەی عوزەیم کە بۆتەوە خاڵێک بۆ دوبارە گومرگ کردنەوەی ئەومادانەی بازرگانانی هەرێم کە بەرەو شارەکانی خواروی عێراق دەڕوات کەئەمش بۆتە هۆی کەمبونەوەی کاری بازرگانان لە نێوان هەردولادا.
 
بڕیارە شاندە بازرگانیەکە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەو کۆبونەوەیە ئەنجام بدەن و کێشە بازرگانیەکان چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.