وەزارتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان 4 ملیۆن 774 هەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندوەو داواش دەكات لە كاتی سنورداركردنی ئاستی بەرهەمهێناندا رەچاوی دۆخی وڵاتەكەی بكرێت.
فەیاز حەسەن جێگری وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندوە، مانگی ئەیلولی رابردوو بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوور 4 ملیۆن و 228 هەزار بەرمیلی رۆژانە بوەو هاوكات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستانیش پێنج هەزارو 776 بەرمیلی رۆژانە بووە، بەو شێوەیەش كۆی گشتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی وڵاتەكەی گەشتۆتە 4 ملیۆن و 774 هەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندوە.
هەروەها جێگری وەزیری نەوتی عیراق داواشی لەرێكخراوی ئۆپیك كردوە لەكاتی بڕیاردان لەسەر سنورداركردنی ئاستی بەرهەمهێناندا رەچاوی ئێستای دۆخی وڵاتەكەی بكرێت چونكە لەجەنگێكی قورسدایە بەرامبەر رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
ئەوەشی دوپاتكردۆتەوە، كە عیراق هەوڵی تەواو دەدات پشكی بەرهەمهێنانی خۆی لە رێكخراوی ئۆپیك بەدەست بهێنێتەوە كە لەدوای سەپاندنی گەمارۆ ئابوورییەكان لەدەستی داوە.