به هۆی كێشه‌كانی ئه‌مدووایه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه حكومه‌تی عێراق موچه‌ی كورده‌كانی نێو سوپا دواده‌خات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆڵێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان رایگه‌یاند زیاتر له 45 رۆژه حكومه‌تی عێراقی موچه‌ی ئه‌و فه‌وجانه‌ی بڕیوه كه كوردن و سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عێراقن ، له نێویشیاندا كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان.
سه‌رچاوه‌كه هۆكاری بڕینی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ناكۆكیه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گه‌ڕانده‌وه.
وتیشی: به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و پێدانی موچه‌مان پێده‌ده‌ن، گه‌ربێت و حكومه‌تی عێراقی به‌رده‌وام بێت له بڕینی موچه‌كانمان.