به‌وێنه‌ پێدانی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌ جوتیارانی نمونه‌ی له‌ سلێمانی


عبدولستار مه‌جید وه‌زیری کشتوکاڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند” پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌که‌رتی کشتوکاڵی بدات ته‌نها که‌رتی نه‌وت نه‌کرێته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات”

جوتیار بیلال مه‌حمود که‌ جوتیاری نمونه‌ییه‌ له‌ شاری پێنجوێن له‌ به‌رهه‌م هێنانی سه‌وزه‌دا ڕاگه‌یاند” ئێمه‌ به‌ردوامین له‌ به‌رهه‌م هێنانی به‌رهه‌می کشتوکاڵی وه‌ پێویسته‌ حکومه‌ت و هاوکاری زیاترمان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌می کشتوکاڵی زیاتر بکه‌ین زۆرتر هاندانمان بۆبکرێت و گرنگیمان پێبدرێت”