ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ گۆڕانکاری بەسەر ئابووری کوردستان دێت، چونکە بواری بازرگانی فراوان دەبێت.
ئەحمەد عوسمان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: “شەڕی مووسڵ بۆ کوردستان گرنگ دەبێت، چونکە لەماوەی ئەو دوو سێ ساڵەی داعش لێ بووە بواری بازرگانی و ئابووری جوڵەی نەماوە”.
ئەو ڕاوێژکارە، ئەوەشی خستەڕوو: “بەئازادکردنەوەی شارەکە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لەئابووری کوردستان ڕووبداتن لەبەرئەمەش دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ، جوڵەی بارزگانی و ئابووری زۆر دەبێت، چونکە شاری مووسڵ دەبێتە دەروازەیەکی باشی بازرگانی بۆ کوردستان”