وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرایكردوە، لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا هەڵئاوسانی نرخی سەرجەم كاڵاو شمەكی وڵات بەرێژەی لەسەدا 2 بەرزبۆتەوە.
عەبدول زەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاندوە، هەڵئاوسانی بازاڕە ناوخۆییەكان لە ماوەی نێوان مانگی ئەیلولی 2015 بۆ مانگی ئەیلولی 2016 بەرێژەی لەسەدا دوو بەرزبونەوەی تۆماركردوە، وتیشی ئەو زیادبونە سەرجەم كاڵاو شمەكی گرتۆتەو هۆكارەكەشی بۆ زیادبونی خواستی هاوڵاتیان لەسەر بەكارهێنانی خۆراك و جل و بەرگ و بەشێك لەكاڵاكانیتر دەگەڕێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە ئەو رێژەی هەڵئاوسانە بەراورد بەساڵانی پێشووتر كە لەسەدا 15ی تێپەراندبوو ژمارەیەكی ئاساییەو پێویستی بەچارەسەركردن نیە.