بەهای هاوردەی عیراق گەشتۆتە 41 ملیار دۆلار


 وەزارەتی پلاندانی عیراق رایگەیاندوە، كۆی بەهای هاوردەی ساڵی رابردوو بۆ 41 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوەو زۆرترین كاڵاو شمەكیش لە بەندەری دەریاكانەوە هاوردەكراوە.

دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بەوەزارەتی پلاندانی عیراق لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوە، كۆی گشتی هاوردەی كاڵاو شمەكی گشتی و  بەرهەمە نەوتیەكان لەساڵی 2015دا گەشتۆتە 41 ملیارو 100 ملیۆن دۆلارو  بەراورد بەساڵی 2014 كە بڕەكەی 37 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە بەرێژەی لەسەدا 12 پۆینت 4 زیادیكردوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر لەو ماوەیەدا هاوردەی كاڵا نا نەوتیەكان 39 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار بوەو بەراوردا بەساڵی پێشتر بەرێژەی لەسەدا 21 زیادیكردوەو هاوكات هاوردەی بەرهەمە نەوتیەكانیش 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاربووەو بەرێژەی لەسەدا 50 گەشەیكردوە.

رایپۆرتەكە ئەوەشی رونكردۆتەوە، لە بەندەری دەریاكانەوە  بە بەهای 35 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەك هاوردەی عیراق كراوەو بەراورد بەساڵی پێشتر بەرێژەی لەسەدا 185 بەرزبونەوەی تۆماركردوە.