داواكاری بێكاران بۆ وەرگرتنی بیمەی بێكاری لە ئەمریكا زیادیكردوەو بەگوێرەی ئامارە ڕەسمیەكان، تەنها لە هەفتەی رابردوودا 260 هەزار كەس داوای وەرگرتنی ئەو پارەیەیان كردوە.
وەزارەتی كاری ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، لە هەفتەی رابردوودا 13 هەزار كەس زیاتر، لە هەفتەی پێشووتر داوای بیمەی بێكاریان كردوە، بەو پێیەش ژمارەی ئەو كەسانەی داوایان كردوە، بیمەی بێكاریان بۆ خەرج بكرێت، گەیشتۆتە 260 هەزار كەس.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كار، ماوەی چوار هەفتەیە تێكڕای داواكاریەكان بۆ وەرگرتنی بیمەی بێكاری، نزیكەی 2 هەزارو 250 كەس زیادیكردوەو گەیشتۆتە 251 هەزارو 750 كەس، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ڕێژەی بێكاری لە ئەمریكا لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆ لەسەدا 4 پۆینت 9 دابەزیووە.