هه‌ناری ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه ده‌رگای هه‌ناری بیانی قه‌پات ده‌كات‌و به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و ئاودێریش “وه‌زاره‌ت له‌گفتوگۆدایه كه هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات”.
له‌نزیك ناحیه‌ی سیروان كاروان‌و هاوڕێكه‌ی له‌به‌رده‌م باخه‌كه‌یان چه‌ندین سندوق هه‌ناری داناوه‌و ده‌یانفرۆشێت، ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌وان هه‌نار له‌باخه‌كه‌ی خۆیان ده‌ڕنن‌و لێره ده‌یفرۆشن ئه‌و رێبوارانه‌شی به‌ڕێگاكه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن سه‌رنجیان ده‌چێته سه‌ر هه‌ناره‌كان‌و ده‌یكڕن، ئه‌و وتی ” هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه سه‌رنجڕاكێش‌و جوانه، بۆیه زۆر كه‌س به‌تایبه‌ت دێت لێره ده‌یكڕێت، چونكه هه‌رزان و چاكه”.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 20 هه‌زار ته‌ن هه‌ناری هه‌بێت ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته یه‌كه‌م پارێزگای كوردستان له‌ڕوی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ناره‌وه، هه‌ربۆیه فێستیڤاڵێك له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چو به‌ناوی “ڤیستیڤاڵی دوه‌می هه‌نار” تێیدا چه‌ندین ته‌ن هه‌نارو به‌رهه‌می خۆماڵی تر نمایشكران.
مه‌نزه‌ر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی هه‌نار له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ی باسكرد، له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی هه‌ناردا له‌گه‌ڵ هه‌نار به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كانمان نمایشكردو هه‌مو به‌رهه‌مه‌كانیش فرۆشران، وتیشی “له‌فێستیڤاڵی هه‌نار 6 تا 7 ته‌ن به‌رهه‌می خۆماڵی نمایشكراوه هه‌مویشی فرۆشراوه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڤیستیڤاڵی هه‌نار زیاتر له‌باره‌ی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دا هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان باشترین جۆری هه‌ناره‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشانگایه‌شی كه له‌ئیمارات‌و ئیتاڵیا به‌شداری كردوه له‌وێش یه‌كێكبوه له‌جۆره باشه‌كان، وتیشی “له‌ئاستی جیهان هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له‌باشترین جۆره باشه‌كانی هه‌نار”.
وتیشی “به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ هه‌ناره‌ی هه‌ڵه‌بجه توشی نه‌خۆشی هات‌و به‌شێك له‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، بۆیه به‌رهه‌می ساڵانه‌ی هه‌نار 25 هه‌زار ته‌ن بوه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مساڵ 20 هه‌زار ته‌ن بێت‌و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت به‌شی ناوخۆ ده‌كات‌و له‌ئێستاشدا ده‌چێت بۆ خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه له‌به‌رده‌ممان نه‌بونی ساردخانه‌یه كه ناتوانین به‌رهه‌مه‌كه‌مان هه‌ڵبگرین بۆ هه‌نارده‌كردن”.
ئێستا به‌ناوبانگترین جۆری هه‌نار له‌بازاڕه‌كانی كوردستان هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆیه زۆری دوكانه‌كان له‌سه‌ر هه‌ناره‌كانیان نوسیوه “هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه”.
وه‌فا ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ده‌ستگێڕه‌كه‌ی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ده‌فرۆشێت له‌ناو بازاڕی سلێمانی، ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌كرد کە به‌رهه‌می هه‌ناری ئه‌مساڵ به‌رهه‌مێكی باشه‌و خواستی له‌سه‌رە له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌و رۆژانه خه‌ڵك دێت‌و داوای ده‌كات “هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆری زۆرتره سروشتی تره‌و خه‌ڵكیش زۆرتر داوای ده‌كات”.
ئه‌و فرۆشیاره له‌باره‌ی نرخی هه‌ناره‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد له‌عه‌لوه نرخی كیلۆیه‌ك هه‌نار له‌سه‌رو هه‌زاره‌وه‌یه‌و ئێستاش ئه‌وان به‌بڕێك قازانج ده‌یفرۆشنه‌وه، وتیشی “له‌عه‌لوه ئێمه به‌هه‌زارو كه‌مێك زیاتر ده‌یهێنین‌و ئه‌مساڵ هه‌ستده‌كه‌م هه‌نار زیاتره له‌چاو ساڵی رابردو”.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و ئاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوەته ئه‌و بڕوایه‌ی به‌رهه‌می هه‌نار ئه‌م به‌روبومه‌ی گه‌یاندوه‌ته ئاستی خۆبژێوی، له‌به‌رهه‌مه‌كانی تریش “ئێستا به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌ك ركابه‌ری به‌رهه‌می ده‌رەكی ده‌كات، به‌ڵكو زاڵبوه به‌سه‌ریدا”.
دكتۆر خالس ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و ئاودێری، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌رقاڵی گفتوگۆیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات به‌ڵام نرخ‌و كوالێته‌یه‌كه‌ی رێگری ده‌كات، وتی “قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاته‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارو به‌رهه‌مە خۆماڵیه‌كانی تر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین، به‌ڵام زۆر جار به‌رزی نرخه‌كه‌ی‌و كوالێتیه‌كه‌ی گرفت دروستده‌كات چونكه ئێمه ناتوانین پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی بكه‌ین له‌ڕوی داراییه‌وه”.
ه
هاوكات له‌باره‌ی به‌رهه‌می هه‌نارو كۆی به‌رهه‌مه‌كانی تره‌وه سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و ئاودێری ئاشكراكرد “له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كان، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ هاوشانی هه‌نار گه‌یشتونه‌ته حاڵه‌تی خۆبژێوی‌و ركابه‌ری به‌رهه‌می ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن”.
ئاشكراشیكرد “به‌رهه‌می ناوخۆ گه‌یشتوه‌ته ئاستێك نه‌ك ركابه‌ری ده‌ره‌وه ده‌كات، به‌ڵكو زاڵبوه به‌سه‌ریدا”.
هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه تام‌و چێژه‌كه‌ی تام‌و بۆنی خاكی كوردستان ده‌دات، هه‌ربۆیه رۆژانه چه‌ندین هاوڵاتی روده‌كه‌نه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و خۆیان ده‌چنه باخه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناری تایبه‌ت بهێنن، به‌تایبه‌ت هه‌ناری سازان چونكه له‌ناو هه‌مو هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه “هه‌ناری سازان به‌تایبه‌ت ناسراوه”.